سکاڵانامەی داخستنی هەدەپە گەیشتە دەست هەدەپە

سکاڵانامە بۆ داخستنی هەدەپە، کە بە فەرمانی ئاکەپە – مەهەپە ئامادە کرابوو گەیشتە دەستی هەدەپە.

سکاڵانامە بۆ داخستنی هەدەپە و پەڕاوەکانی سکاڵاکە، کە لە ٧٠ دۆسیەدا بوون دوێنێ ٩ی تەممووز گەیشتنە دەستی هەدەپە.

 یەکەم سکاڵانانە بۆ داخستنی هدەپە لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ٣١ی ئاداردا لەلایەن دادگای دەستووری تورکیاوە بە پاساوی "خاوەنی هێڵێکی یاسایی نییە" ئامادە کرابوو.

 سکاڵانامەى دووەم، کە گۆڕانکارییەکی بچووکی تیادا کرابوو، لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥دا، کە ئاکەپەى تیادا دۆڕابوو، لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا ئامادە کرابوو.

 سکاڵانامەى دووەم لە ٢١ی حوزەیران دا لەلایەن دادگای دەستووریی دەوڵەتی تورکەوە قبوڵ و پەسەند کرابوو.

ژ.ت