سەربازانی تورک هەڵیانکووتایە سەرچادری پرسەی گەریلایەکی شەهید

سەربازانی سوپای تورک هەڵیانکووتایە سەر چادری پرسەی گەریلای هەپەگە شاناز ئۆکشاماک. سەربازانی تورک کوررسییەکانی چادرەکەیان برد و ٥ کەسیان جەزا کرد.

گەریلای هەپەگە شاناز ئۆکماشاک کە لە ٢٥ ئەیلوولی ٢٠٢٠دا لە باشووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکدا شەهید بوو. بۆ یادکردنەوەی گەریلا شاناز لە گوندی مێرەلیای ناوچەی فارقین-ی ئامەد چادری سەرخۆشی دانرا. بنەماڵەی ئۆکشاماک لە رێگەی تەلەفون و لە  ١٧ی نیسان چادری سەرخۆشیان دانابوو. بەڵام رۆژی ٢٠ی نیسان سەربازانی سوپای تورک هەڵیانکووتایە سەر مەراسیمی پرسە وسەرخۆشیەکە.

سووکایەتی و جەزا

بە پێی زانیارییەکان سەربازانی تورک سووکایەتیان بە بنەماڵەی گەریلاکە کرد . سەربازەکان دوای ئەوەی کە کورسییەکانی مەراسیمەکەیان کۆکردەوە، هەموویان خستە کامیۆنەوە بردیان بۆ قەرەقۆڵ. هەروەها بە بیانووی پێشێلکردنی رێکارەکانی کرۆنا ٥کەسیان بە بڕی ٧هەزار لیر جەزا کرد.

ک-ش