سەرخۆبوون: ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ
ژمارە ٥١٦ـی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی ' ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' بڵاوکراوەیەوە.
ژمارە ٥١٦ـی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی ' ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ' بڵاوکراوەیەوە.
لەم ژمارەیەیی ڕۆژنامەکەدا ڕیزە نوسینێک بە ناونیشانی 'شەڕڤانانی ئازادی گەلێک لە نێو بازنەی پیلانگێڕیدایە' کە لە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆوە کۆکراونەتەوە، بە بەشی سێهەمین بەردەوامە.
عەلی حەیدەر قەیتان: ناسنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بەشداری بنەڕەتی تێکۆشانی پەکەکە لە جیهانیبووندا.
لەم نوسینەدا ئەو ناسنامەیە هەڵدەسەنگێنرێت کە لەم پرۆسە مێژوویەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا درووستبووە. قەیتان باس لە فرە کولتووری و فرە پێکهاتەیی دەکات کە چۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پێکەوەژیاندان و ناسنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستییان درووستکردوە.
دوران کاڵکان: ساڵێک لە هەڵمەت و شەڕ بۆ ئازادی
هەر لەم ژمارەیەدا نوسینێکی دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە ناونیشانی 'بەبێ تێکۆشان هیچ شتێک بەدەستناهێنرێت' هاتووە. لەم نوسینەدا کاڵکان دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤ هەڵدەسەنگێنێت و ئاماژە دەکات بەوەی ساڵی ٢٠٢٥ دەبێتە ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.
پەیامی کۆردیناسیۆنی کەژەکە
لەم ژمارەیەدا پەیامێکی کۆردیناسینۆنی کەژەکە هاتووە و باس لە تێکۆشانی ژنان دەکات لە ساڵی ٢٠٢٤دا.
سەبری ئۆک: ئایدۆلۆژیا و پارادیمان سەچاوەی بەهێزییمانە.
ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک بە نوسینێک بەشدارە لەم ژمارەیەدا و هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی سووریا و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە. وە ئاماژە بە گرنگی جەوهەری ئایدۆلۆژیا دەکات.
موراد قەرەیلان: لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی سەر کوردستان، چارەسەری شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە.
هەر لەم ژمارەیەدا موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە نوسینێک هەڵسەنگاندی بۆ تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤ کردووە.
لە چوارچێوەی تێکۆشانی گەنجاندا لەم ژمارەیی ڕۆژنامەکەدا نوسینێکی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان هاتووە. کە تێیدا ئاماژە بە چۆنییەتی و چییەتی تێکۆشانی گەنجان دەکات.
خەبات ئاندۆک: ئەو پارادایمەی گرێدراوی ڕاگەیاندنی ئازادە، پارادایمێکی بەرفراوان و دەوڵەمەندە
لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکاندا لەم ژمارەیەدا نوسینێکی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک هاتووە پەیوەست بە پێوانە و بەهاکانی ڕاگەیاندنی ئازاد.
لە کۆتایی ئەم ژمارەیەدا نوسینێک هاتووە لەسەر کۆمەڵکوژی مەرەش.