ڕافایل کۆگنێت سەرۆکی شارەوانیی مانتس لا ژولی و شاندێکی یاوەری بۆ سەرەخۆشیکردن لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس سەردانی کۆمەڵەی گەلی نۆرماندییان کرد.
زۆزان سەرحەد ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا و کوردستانیانی کۆمەڵەکە پێشوازییان لە شاندە فەرەنسیەکە کرد.
ڕافایل کۆگنێت سەرۆکی شارەوانیی مانتس لا ژولی سەرەخۆشیی خۆی بۆ ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزل دەربڕی، کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران و ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد.
کۆگنێت ڕایگەیاند، ئەوان دۆستی کوردن و هەر لەگەڵیانن و وتیشی، هەر چییەکیان لە دەست بێت و ئەوەی بکەوێتە سەر شانیان بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجامی دەدەن.
زۆزان سەرحەدیش سوپاسی شاندەکەی کرد.
ژ.ت