دی ئێس ئه‌ی كه سیناتۆری ئه‌مریكی بێرن سێندێرس ئه‌ندامیه‌تی، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رێككه‌وتنی ناتۆ- توركیای شه‌رمه‌زار كرد. دی ئێس ئه‌ی ناڕه‌زایه‌تی نیشاندا كه له به‌رامبه‌ر فڕۆشتنی چه‌ك و قورسكردنه‌وه‌ی گوشار له‌سه‌ر چالاكوانانی كورد قۆناغی ئه‌ندامێتی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ ده‌ستپێده‌كات. دی ئێس ئه‌ی هه‌روه‌ها داوای كرد كه په‌كه‌كه له لیستی 'رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان' ده‌ربهێنرێت گه‌مارۆی سه‌ر سوریا هه‌ڵبگیرێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به بیرهێنراوه‌ته‌وه كه توركیا ئه‌و هێزه‌ی له ئه‌ندامبوون له ناتۆ وه‌ریده‌گرێت له سوریا و عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد، ئێزدی، ئه‌رمه‌ن، ئاشوری-سوریانی، توركمان و عه‌ره‌به‌كان به‌كاریده‌هێنێت. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فراوانبوونی ناتۆ بووه‌ته هۆكار كه توركیا گوشار بخاته سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی دیاسپۆرا له سوید و فینله‌ندا. دی ئێس ئه‌ی هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه به‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له مێژووی درێژی ناتۆ له پشتیوانی له سیاسه‌تی فاشیستی زیادبووه.
دی ئێس ئه‌ی داوای كرد كه فرۆشتنی چه‌ك به توركیا به ته‌واوه‌تی رابگیرێت و پشتگیری له داواكاری سوریا و عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان به ته‌واوه‌تی له‌و دوو وڵاته بچنه ده‌ره‌وه.
دی ئێس ئه‌ی پشتیوان له ده‌رهێنانی په‌كه‌كه 'لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان' كرد و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه تێكۆشانی چه‌كداری په‌كه‌كه كه له پێناو دیاریكردنی چاره‌ی خۆنوسینه، ده‌بێت به‌و جۆره‌ش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت.
هـ . ب