ستاندی واژۆکۆکردنەوە لە هامبورگ: پەکەکە نوێنەری ڕەوای گەلی کوردە

لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا و سەدان واژۆ کۆکرانەوە.

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتیی ئەنجوومەنی ژنانی ڕۆژبین و لە چوارچێوەی کەمپەینی دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر" دا ستاندی واژۆکۆکردنەوە دانرا.

چالاکیی ستاندی کۆکردنەوەی واژۆ لە گەڕەکی ستیرنسچانزی هامبورگ بەڕێوەچوو و سەدان واژۆ لە چالاکییەکەدا کۆکرانەوە.

ئیمام سەمسور نوێنەری ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتییک کورد لە هامبورگ ڕایگەیاند، قەدەغەی سەر پەکەکە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ڕایگەیاند، قەدەغەی سەر پەکەکە بێڕێزییە بە ئیرادەی گەلی کورد.

سەمسور راشیگەیاند، پێویستە لە هەموو شوێنێک تێکۆشان بۆ هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکە بەڕێوەبچێت و وتی: "پەکەکە تاکە نوێنەری ڕەوای گەلی کوردە. بە قەدەغەکردنی ئیرادەی کورد تەنها خزمەتی ڕژێمی ئەردۆغان دەکەن. ئێوە ناتوان ئەم کێشەیە بە قەدەغەکردن چارەسەر بکەن. بانگەوازمان بۆ دەوڵەتانی ئەوروپا ئەوەیە، کە بە زووترین کات کۆتایی بەو قەدەغەکارییە بێمانایە بهێنین".

ژ.ت