سزا بەسەر ئەندامانی کۆمەڵەی گەنجانی شەرزان کورت سەپێنرا

بە هۆی چالاکییەکانی کۆمەڵەی گەنجانی شەرزان کورت بە بانگەشەی ئەوەی 'ئەندامی رێکخراون' سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندان بەسەر حەوت کەسدا سەپێنرا.

لە موغڵا لە 11ی گوڵانی 2010دا پۆلیسی تورک خوێندکاری زانکۆی شەرزان کورتیان تیرۆر کرد. خویندکاران لە سەر ناوی شەرزان کورت کۆمەڵەی گەنجانیان دامەزراندبوو. بەهۆی یادکردنەوە و راگەیەنراوی رۆژنامەنووسی لەبارەی 9 کەسەوە بە بانگەشەی 'ئەندامێتی رێکخراو' و ئەوەی 'پرۆپاگەندەیان بۆ رێکخراو' کردوە دۆسیەیەک کرابوەوە. 22 هەمین دانیشتنی دۆسیەکە لە دووەم دادگای سزا قورسەکانی موغڵا بەڕێوەچوو.

دەستەی دادگا بە بانگەشەی 'ئەندامی رێکخراون' شەش ساڵ و سێ مانگ سزای زیندانی بەسەر بەرنا چەلەبی، زەفەر ئاڵتورک، عومەر فیلیتیئوغڵو، دیلەک زەنگین، ئیسماعیل پۆڵات، یاسەمین پەلیت و ئیبراهیم ئۆرهاندا سەپاند.

هـ . ب