هاوسەرۆکانی FED-GEL BW BAYERN راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس شوێنی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد و ماڵی نیشتمانپەروەرانی داخست و تاهیر کۆچەر، ئەندامی کەنەکەیان دەستگیرکرد".
FED-GEL ڕایگەیاند کە پێش سەری ساڵ، ئەم دەستکەوتانە بوونە هۆی شکاندنی خەونەکان و وتی: "هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی گەلی کورد لە مێژوو دەدرێت؛ مافێکی سروشتییە کورد رێکخستن و خەبات بۆ پاراستنی مافەکانی بکات."
FED-GEL کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بێدەنگی حکومەتی ئەڵمانیا سەبارەت بە ئەو تاوانانەی کە دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدات و وتی: کورد بێخاوەن نییە و بەردەوام باج دەدات. بەرخۆدانی کورد لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا نیشانەی ئەمەیە."
بەردەوامی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:
"بەتەنیا هێشتنی گەلێک کە دوورخراوەتەوە و لە قڕکردن هەڵهاتووە و لە ئەڵمانیا جێگیر بووە، شایەنی دەوڵەتی ئەڵمانیا نییە. هیوای گەلەکەمان لە هەندەران ئەوەیە ئەڵمانیا گوی لە کورد بگرێت. کێشەکان چارەسەر بکات و رێگە بۆ چارەسەری بکاتەوە. هەڵسووکەوتی دەوڵەتی ئەڵمانیا وەک دەوڵەتی قڕکەری تورک، گەلی کورد ئازار دەکات.
چۆن دەوڵەتی ئەڵمانیا پێمان دەڵێت کە لەبەرامبەر قڕکردن و کۆمەڵکوژیەکانی وەک جوولەکە خۆمان بێدەنگ بکەین؟ هەر هیچ نەبێت نابێت ببێتە لایەنگر لە کێشەی کورد – تورک. بانگەوازی لە ئەڵمانیا دەکەین کە هەڵوێست و رەفتاری خۆی لەدژی دەزگا و چالاکوانانی کورد بگۆڕێت کە بۆ هەبوونی خۆیان تێدەکۆشن و پاراستنی رەوا دەکەن.
بەرژەوەندی هاوبەشی هەموو کەسێک لە ئەڵمانیا ئەوەیە کە ئاسایشی هەموو لایەک بپارێزرێت. نابێت لەبەرامبەر قڕکردنی هیچ گەلێک بێدەنگ بێت مرۆڤ. پێویستە بزانن کە هەڵوێستتان زیان بە دادپەروەری، ئاشتی، بەهای هاوبەش، ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئەڵمانیا دەگەیەنێت.
ئێمە هەوڵدان بۆ بەتەنیا هێشتن و چەوساندنەوەی دەزگا و چالاکوانە کوردەکان لەلایەن پۆلیسی نورنبێرگەوە شەرمەزار دەکەین. داواکاریمان ئەوەیە کە چالاکوان و دەزگا کوردیەکان جێگەی رێز بن و دەستگیرکراوەکان بە زوترین کات ئازاد بکرێن."
ف.ق