لەمیانی گەشتەکەی بۆ ئەوروپا تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی رایگەیاند: سەردانەکەمان بۆ ئەوروپا بە تایبەتی بۆ بەشداری لە کۆنگرەی "کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)" بوو. هەروەها یەک لە بڕیارەکانی سێهەم کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی ئەوە بوو کە کوردانی دیاسپۆڕا بەسەربکرێنەوە. لەبەر ئەوەی مافی پێشنیار و بەشداربوون لە کار و خەباتەکانی رێکخستنیان هەیە".
وتیشی، "ئێمە ئەو سەردانە وەک هەنگاوێکی باش دەبینین، لەبەر ئەوەی هەم لەناو کۆمەڵگا و رەوەندی ئێمە لە تاراوگە وهەم لە رووی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگا و کار و خەباتەکان زۆر گرنگە. سەردانەکە تەنیا بۆ وڵاتێک نەبوو، بۆ زۆر وڵات و زۆر شار بوو، زۆر دانوستان و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی باشووری کوردستان و عێراقیش ئەنجامدران.
تارا حسێن ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستییەکی گەورە بە بە خاوەنداری لە پەیوەندییەکانی گەل و رێکخستن هەیە، هەم لە رووی کۆمەڵایەتی و هەمیش لە رووی سیاسیەوە زۆر گرنگە. هەر لەو چوارچێوەشدا چەندین کۆبوونەوە و سمیناریش سازکران. زۆر دڵخۆشین بەو پێشوازیەی گەلی باشوری کوردستان.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ئەوەشی خستەڕوو کە لە سەردانەکاندیدا دیداری لەگەڵ ژمارەیەک دۆست و لایەنی ئینترناسیۆناڵیست هەبووە و هەروەها ژمارەیەک رێکخراو و دامەزراوەش بەسەرکراونەتەوە و لەو رووەوە وتی، "دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی هاوبەش لە نێوان وڵات و ئەوروپا بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئەو سەردانەمان ئەرکێکی گرنگتری خستە سەر شانمان کە لە داهاتوودا وەک تەڤگەری ئازادی بە شێوەیەکی بەرفراوان لەسەر ئەو پەیوەندی و خەباتە هاوبەشانە بەردەوامبین و بەدواداچوون بۆ دۆخی هەنووکەییبکەین.
لە درێژەی قسەکانیدا تارا حسێن باسی لەوەکرد، لەو سەردان و دیدارانەدا چەندین رەخنە، تێبینی و پێشنیاریان پێگەیشتووە و هەوڵ دەدەن لەماوەکانی دهاهاتوودا لەبەرچاویان بگرن و لە سەرلەنوێ بونیادنانی بەرێکخستن کرد و بە دامەزراوەیی کردنی تەڤگەری ئازادی لە ئەوروپا ئەو پێشنیار و رەخنانە بە هەند وەردەگرن. هەر لەو چوارچێوەدا وتی: "دۆخی ئەمڕۆی هەرێم و تەواوی عێراق لەهەموو کات زیاتر پێویستی بە دامەزراندن و بەهێزکردنی رێکخستنبوونی گەل هەیە".
لەکۆتایی قسەکانیدا تارا حسێن، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بانگەوازی ئاراستەی تەواوی گەل، رێکخراوە و دامەزراوەکان کرد کە لە سیستمی ئێستا ناڕازین و لەگەڵ گۆڕانکاریدان، لەو رووەوە وتی، "پێویستە کۆببینەوە، ئەمە پێویستییەکی گرنگی کۆمەڵگایە، سەرباری جیاوازی بیر و بۆچوون، دەبێت ئێمە پێکەوە دابنیشین و پێکەوە بڕیارێکی راست ودروست لەسەر کۆمەڵگاکەمان و هەرێمەکەمان بدەین. لەبەر ئەوەی خاڵی هاوبەشی یەکجار زۆر هەیە کە پێکەوە کاریان لەسەر بکەین".
هـ . ب