تەرمی سەرحەد ئایکیول گەریلای هەپەگە لە کیسێکدا رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە

تەرمی سەرحەد ئایکیول گەریلای هەپەگە، کە لە هاتای شەهید بوو بوو، دوای ٤ مانگ لە کیسێکی تەرمدا رادەستی بنەماڵەکەى کرایەوە. مزگەوت تابوت و شارەوانیش ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرمی بە بنەماڵەکەیان نەدا.

لە چیاکانی ئامانۆس لە ناوچەى هاسای هاتای دا لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٠دا لە هێرشی فڕۆکەبێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەردا گەریلایەکی هەپەگە بە ناوی سەرحەد ئایکیول (جیگەر ئامەد) شەهید بوو بوو. بەهۆی ئەوەی تەرمەکە پارچەپارچە بوو بوو، بنەماڵەکەى نەیانتوانیبوو تەرمەکە بناسنەوە. بنمەماڵەکەى بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵەکەیان نمونە خوێنان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی دابوو  بە دەزگای پزیشکی دادی ئەدەنە. دوای ٤ مانگ ئەنجامی دی ئێن ئەی ئاشکرا کرا و بنەماڵەکەى بۆ وەرگرتنەوەى تەرمی رۆڵەکەیان رۆیشتن بۆ پزیشکی دادی ئەدەنە.

بنەماڵەکەى بۆ ئەوەى تەرمی رۆڵەکەیان ببنەوە بۆ مێردین، داوایان لە شارەوانیی گەورە شاری ئەدەنە کرد ئۆتۆمبێل و تابوتیان پێ بدات بۆ ئەوەى تەرمەکە ببنەوە بۆ مێردین، بەڵام شارەوانی داواکەى جێبەجێ نەکردن و تابوت و ئۆتۆمبێلی پێنەدان. دوای ئەو ئابڕووچوونەوەى شارەوانیی گەورە شاری ئەدەنە، بنەماڵەکەى رۆیشتن بۆ مزگەوت و داوای تابوتیان کرد، بەڵام لەوێش داواکەیان رەتکرایەوە و تابوتیان پێنەدان. بنەماڵەى ئەو رۆڵە تیکۆشەرەی کورد، کە لە پێدانی تابوت و ئۆتۆمبێلی گواستنەوەى تەرم بێبەشکرابوون، بە دەستی خۆیان تەرمی رۆڵەکەی خۆیان کردە کیسێکی تەرم و بەو شێوەیە تەرمەکەیان وەرگرتەوە.

هەروەها لەبەر ئەوەى لە راپۆرتی گیان لەدەستداندا ژمارەی پرۆتۆکۆڵەکە بە هەڵە نووسرابوو، بنەماڵەکەى بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە بەردەم پزیشکیی دادی ئەدەنەدا راوەستێنران، دوای ئەوە بنەماڵەی گەریلای شەهید سەرحەد ئایکیول تەرمی رۆڵەکەیان کردە دوای ئۆتۆمبێلەکەى خۆیان و گەڕانەوە بۆ مێردین.

بنەماڵەکەى رایانگەیاند، تەرمەکە لە گۆڕستانی تربا سڵتان شێخ موس بە خاک دەسپێرن.

ژ.ت