ڕەوشی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر هێشتا لە مەترسیدایە
نەخۆشخانە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی، رایگەیاند؛ " بەداخەوە مەترسی لەسەر ژیانی زیادی کردووە."
نەخۆشخانە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی، رایگەیاند؛ " بەداخەوە مەترسی لەسەر ژیانی زیادی کردووە."
نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگل سەبارەت بە بارودۆخی سری سۆرەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەیاننامەیەکی نوێی بڵاوکردەوە. لەبەیاننامەکەدا هاتووە، چارەسەری ئۆندەر لە بەشی چاودێری چڕ بۆ ماوەی ١٣ڕۆژ بەردەوامە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە: "سەرەڕای پاراستنی سەقامگیری هیمۆداینامیکی لە ژێر چارەسەری بە ئامێری پشتیوانی دڵ (ECMO) و چارەسەری پشتگیری ئینۆتڕۆپی، بەداخەوە باری دەمارەکانی خراپتر بووە. هەروەها ڕەفڵەکسی نەخۆشەکەمان کەم دەبێتەوە و ئاوسانی مێشک بەردەوام دەبێت. بەداخەوە مەترسی لەسەر ژیانی زیاتر بووە. هەرچەندە بە سەبرەوە بەردەوام دەبین لە چارەسەرکردنەکانمان و چاوەڕێ دەکەین."