وەزیری بەرگری عێراق: چەند لایەنێك هەوڵدەدەن عێراق ڕابکێشنە نێو شەڕی ناوخۆ

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل کەناڵێ ئەلحەدەث(الحدث)ی عەرەبی، جومعە عەناد وەزیری بەرگریی عێراق هۆشداریدا لە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە عێراق.

جومعە عەناد وەزیری بەرگری عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل کەناڵێ (الحدث)ی عەرەبی، هۆشداریدا لە بەئامانج کردنی ناوچەی سەوز و نێردەرانی دبلۆماسی و ووتی " ئەو کردەوانە عیراق ڕادەکێشتە نێو جەنگی ناوخۆ و هاووڵاتیانی عێراق زەرەمەند دەبن" هەروەها جومعە عەناد جەختیشێ کردەوە کە پێویستە سەرکردە سیاسیەکانی عێراق بەرژەوەندی عێراق لەسەرو بەرژەوەندییەکانی دیکە دابنێن.

هەروەها جومعە عەناد وەزیری بەرگری عێراق ووتیشی: "ئێمە هێشتا پێویستیمان بە پاڵپشتیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پشتیوانی سوپای عێراق، هەروەها کار دەکەین بۆ پاراستنی نێردە دبلۆماسیەکان وە هەروەها هەوڵی دەستگیرکردنی ئەوانە دەدەین کە مووشەک ئاراستە ناوەندە دبلۆماسیەکان دەکەن لە عێراق. لایەنیش هەیە هەوڵدەدات عیراق ڕابکێشێتە نێو پێکدادانی چەکداری کە ئێمەش ڕێگە بەوە نادەین."

لە چاوپێکەوتنەکەدا جومعە عەناد وەزیری بەرگری عێراق ووتی: "سوپا رووبەرووی ئاستەنگی زۆر بووتەوە وەکو نەهێشتنی پاشماوەکانی داعش و بوونی کەم و کورتی لە مەشقکردنی سوپا و لاوازی دەزگاکانی هەواڵگری."

ژ.ت