یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە کرایەوە
بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە لە ٨٧مین مانگدا لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە کۆبوونەوە و وتیان "لە کۆتاییدا سەردەکەوین".
بنەماڵەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنقەرە لە ٨٧مین مانگدا لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە کۆبوونەوە و وتیان "لە کۆتاییدا سەردەکەوین".
چەتەکانی داعش لە گردبوونەوەی هێزەکانی رەنج و دیموکراسی لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ئەنقەرە بۆمبێکیان تەقاندەوە و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان ئەنجامدا. کۆمەڵکوژی ئەنقەرە ٨٧ حەفتەیە ئەنجامدراوە. کۆمەڵەی ئاشتی ١٠ی تشرینی یەکەم (١٠ ئەکیم دەر) بۆ یادی ١٠٤ کەس کە لە کۆمەڵکوژیەکەدا گیانیان لەدەستداوە، لە شوێنی تەقینەوەکە مەراسیمێکی یادکردنەوەیان ئەنجامدا. هەروەها رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ی ئەنقەرەش بەشداری لە یادەکەدا کرد. لە یادەکەدا، وێنەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەرز کرایەوە و ئامادەبووان دروشمی " ١٠ی تشرینی یەکەم لەبیر مەکە و رێگە مەدە لەبیر بکرێت" وتەوە.
رێورەسمەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە قوربانیانی کۆمەڵکوژیەکە دەستی پێکرد و دواتر مەهتاب ساکیجی جۆشکون سەرۆکی ١٠ ئەکیم دەر قسەی کرد و وتی، " یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوەکەیان سیبەل تەکینە. تەکین ٨٧ حەفتەیە لێرە وێنە و فیدیۆ تۆمار دەکات و بەڵگە فیلمێکی دروست کردووە بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیەکە لەبیر نەکرێت. سیبەل لە ئێستادا چاوەڕێی دادپەروەری دەکات."
جۆشکون دەڵێت، دۆزی ئیداری لەلایەن دادگای باڵاوە رەتکراوەتەوە. ٨٧ مانگە هیچ هەنگاوێک نەنراوە. لەم دۆخەکە ئەوانەی حەقن سەردەکەون. لە کۆتاییدا ئێمە سەردەکەوین. ئەمڕۆ لە کۆڵانەکان پشتگیری لە یەکدی دەکەین و بڕوامان هەیە کە خەباتمان بە فیڕوو ناچێت."
ف.ق