ئاهەنگی نەورۆزی فرانکفۆرت: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!
لە نەورۆزی فرانکفۆرت بە درووشمی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێبەرێتی ئازاد"، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە نەورۆزی فرانکفۆرت بە درووشمی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێبەرێتی ئازاد"، داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
لە شاری فرانکفۆرت بە درووشمی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ڕێبەرێتی ئازاد" نەورۆز بەجۆشەوە بەردەوام بوو تا دێت بەشداربوون زیاتر دەبێت.
هاوسەرۆکی کەجەدەکە_ئە ئەنگین سەڤەر جەژنی نەورۆزی لە ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرد و گوتی: "پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەئافرێنێت".
کەزبان دۆغان لەسەر ناوی یەژەکە_ئە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بە درووشمی "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی ئێمەیە" جەژنی نەورۆز دەگێڕن و لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئەمە ئامانجی سەرەکی تێکۆشانی گەلی کوردە".
ئاهەنگەکە بە گۆرانییەکانی هۆزان دیار بەردەوام بوو.
پەرلەمانتاری دەم پارتی و پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە جەنگیز چیچەک تیشکی خستەسەر سەردانەکەیان بۆ ئیمراڵی لە ٢٧ ی شوبات و سڵاوی ڕێبەر ئاپۆی گەیاندە هەمووان، گوتی: " بەڕێز ئۆجالان ویستی ئەم شتانە بڵێین. گوتی، لە تێکۆشانی ٥٢ ساڵەدا هەرگیز سازشی لەسەر ئازادی گەلی کورد نەکردووە و دەستبەرداری تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد نەبووە. بەڕوونی، دوا قسەی شێخ سەعید و سەید ڕەزا هەرچییەک بێت، ئەمڕۆش هەمان ڕێچکە پەیڕەو دەکەین.
بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، متمانەی بە ڕێکخستنەکەی و هاوڕێیانی تێکۆشانی و گەلانی چوار پارچەی کوردستان و پێداگریی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییە. گەلی کورد لە تێکۆشانی ژیانەوەدا سەرکەوت و ئیتر نۆرەی ئازادییە. ئەم تێکۆشانە تەنها تێکۆشانی هەبوون نییە، ئێستە تێکۆشانی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئازادییە. گۆڕەپانەکانی نەورۆز بوونە دەنگی مەزنی ئەم بانگەوازە و دەنگی هەرە بەهێزی ئازادی".
جەنگیز چیچەک ئۆپەراسیۆنەکانی ئاکەپەی بەرامبەر شارەوانی ئیستەنبوڵ ڕەخنەکرد و ئاماژەی بەوە کرد دەسەڵات لەژێر ناوی ڕێککەوتنی شارەکان لە ئیستەنبوڵ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات، گوتی: "لێرەوە بانگەواز دەکەین، ئێوە بە حیساب نەکردن بۆ ئیرادەی گەلی کورد و گوتنی "کورد نابێتە سەرۆکی شارەوانی" چۆن پرسی کورد چارەسەر دەکەن؟ لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز ملیۆنان مرۆڤ لە گۆڕەپان و شەقامەکان بەرخۆدان دەکەن، بۆ تێکۆشانی ئازادی دەیان هەزار کەس گیانیان فیدا کرد. ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا هیوایەک هەبێت، ئەمە لەسایەی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە".
چیچەک سوکایەتییەکەی مەنسووڕ یاڤاشی بەرامبەر ئاڵای کوردستان شەرمەزار کرد، گوتی: "زیهنیەتی ئێوە شکستی هێناوە. بە ئاگری نەورۆز، درێژە بە تێکۆشانی ئازادی و بەرخۆدان دەدەین".
پاشان جێگری سەرۆکی ویلایەتی هەسەن، کاوە مەنسووڕی جەژنی نەورۆزی پیرۆزکرد و پەیامی یەکگرتنی دا.
ئاهەنگی نەورۆز بە کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقای دیار گەریلا و ئیبۆ قامیشلۆ بەردەوام بوو.