ئامادەکارییەکانی کۆنگرەی هەدەپە تەواوبوون
ئامادەکارییەکان بۆ پێنجەم کۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە کە لە رۆژی یەکشەممە ٣ی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت، کۆتاییان هات.
ئامادەکارییەکان بۆ پێنجەم کۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە کە لە رۆژی یەکشەممە ٣ی تەمموزدا بەڕێوەدەچێت، کۆتاییان هات.
پێنجەم کۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە کە لە ٣ی تەمووز رۆژی یەکشەممە لە هۆڵی وەرزشی داخراوی ئەنقەرە بە دروشمی "چارەسەری ئێمەین، قسەمان بۆ وتن هەیە" ساز دەکرێت. لەم کۆنگرەیەی هەدەپەدا کە کراوەتە ئامانجی هێرشی پاکتاوکاری سیاسی، بە رێنمایی "چارەسەری کێشە بنچینەییەکانی تورکیا" ساز دەکرێت، بەردەوامی هزری هەدەپە و پێداگری لەسەر سیاسەتی رێگەی سێهەم دەخرێتەڕوو.
پارت، رێکخراو و لایەنەکانیش بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن. لە هەمانکاتدا پارتە دامەزرێنەرەکانی هەدەکە، کەجەدە، نوێنەرانی هاوپەیمانی ٧ حزبەکە کە هەدەپەش بەشێک لەوان، جەهەپە، دەڤا، گەلەجەک، سەعادەت، یەک پارتی، پارتی چەپ، تەکەپە، نوێنەرانیپارتەکانی هاوپەیمانی کوردستانی، دایکانی شەممە، دایکانی ئاشتی، بنەماڵەی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی رۆبۆسکی، سێواس، پرسوس و ئەنقەرە، کۆنیا، گەزی، بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژی پاریس و جزیر، بنەماڵەکانی شەنیاشار و تاهیر ئەلچی، مەدەنی یەڵدرم بنەماڵەکانی دەنیز پۆیراز و غەریبە گەزەر و بنەماڵەکانی سیاسەتمەدارانی زیندانی، رۆشنبیران، نوسەران، هونەرمەندان و نوێنەرانی ٤٠٠ رێکخراو و کەسایەتیش بەشداری لە کۆنگرەکەدا دەکەن.
هەروەها زیاتر لە ١٠٠ شاند کە ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی پارتەسیاسییەکان، سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تێدایە لە کۆنگرەکەدا ئامادە دەبن.
سبەینێ دەکەونە رێ
پێشبینی دەکرێت کە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەشداری کۆنگرەکە بکەن و ١٠٥٠ ئەندامی فەرمی کۆنگرە مافی دەنگدانیان دەبێت. هەروەها بەشداربووانی کۆنگرە سبەینێ لە شارەکانەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێدەکەون.
لە کۆنگرەکەدا ١٠٠ ئەندامی کاتی، ٥٠ جێگر و ٣٠ ئەندامی ئەنجومەنی پارتەکە و هاوسەرۆکانی گشتی هەڵدەبژێردرێن. بۆ بەڕێوەبەرایەتی نوێ و ئەنجومەنی پارتەکە کە لیژنەی هەماهەنگی کارەکانی بەڕێوەدەبات، بە سەدان داواکاری لە لایەنی جیاجیاوە نێردراون. لە کۆنگرەکەدا بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی پارتەکە تائاستێکی زۆر دەگۆڕدرێت، ئەو ناوانەی لە کۆمیتەی دیسپلینی ناوەندی و لیژنەی هەماهەنگیدا بن نوێدەکرێنەوە. هەروەها لیژنەیەکی گەورەی راوێژکاری کە لە لایەنی جیاجیای نوسەر، رۆسنبیر، هونەرمەند و سیاسەتمەدار لەخۆدەگرێت دادەمەزرێت و پێشکەشی دەستەکە دەکرێت.
هـ . ب