یه‌په‌سه-ژن له دژی كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری بیناڵی یه‌ڵدرم چالاكی كرد
تیمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی یه‌په‌سه-ژن رایگه‌یاند، كه له یاڵۆڤا له دژی كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئه‌ركام یه‌ڵدرمی كوڕی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو بیناڵی یه‌ڵدرم چالاكی سابوتاژی ئه‌نجامدا.
تیمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی یه‌په‌سه-ژن رایگه‌یاند، كه له یاڵۆڤا له دژی كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئه‌ركام یه‌ڵدرمی كوڕی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو بیناڵی یه‌ڵدرم چالاكی سابوتاژی ئه‌نجامدا.
تیمی تۆڵه‌سندنه‌وه‌ی شه‌هید سارینا ئامه‌دی یه‌په‌سه-ژن راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، "له دژی هێرشه داگیركارییه‌كای سه‌ر كوردستان و هه‌موو جۆره فاشیزمێك له‌سه‌ر گه‌لی كورد، له ١٢ی حوزه‌یراندا له گۆڕه‌پانی كه‌شتییه‌كانی ناوچه‌ی ئاڵتنۆڤای یالۆڤا له دژی كه‌شتی بارهه‌ڵگری سیای كوڕی بیناڵی یه‌ڵدرم ئه‌كره‌م یه‌ڵدرم كه ئاڵای لیبیای به كه‌شتییه‌كه‌وه بوو چالاكییه‌كی سابوتاژی ئه‌نجامدا.
تیمی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هه‌روه‌ها وتی، "كه‌شتی بارهه‌ڵگری ملیۆنان دۆلاری كه له ساڵی ٢٠٠٧ دروستكراوه، تێكشكێنراوه و چیتر به‌كارناهێنرێت".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئه‌وه وتراوه:
"ئێمه به‌رخودانی ئه‌فسانه‌یی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان، به‌شدارانی رێپێوانی گه‌ملیك كه بۆ شكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ به برشوا و به‌رخودانێكی گه‌وره و بۆ مسۆگه‌ر كردنی ئازادی جه‌سته‌یی، به ئیراده‌یه‌كی بێ پسانه‌وه ئه‌نجامدرا، سڵاو ده‌كه‌ین. له دژیی هێرشه‌كانی فاشیزمی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، تریاك، له‌شفرۆشی، سیخوڕ، كۆنترا، پۆلیس، جاشه‌كان و پاسه‌وانانی زیندان به رێكخراو و وشیاری خۆپاراستن ئێمه به تاكتیكی سه‌رده‌می نوێ هه‌موو كات، له هه‌موو شوێنێك ده‌یگرینه‌به‌ر، چالاكییه‌كانمان درێژه پێده‌ده‌ین".
هـ . ب