ئه‌رباش: هه‌ده‌په بۆ گه‌لان هیوایه
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په دۆغان ئه‌رباش باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌ده‌په ناونیشانی چاره‌سه‌رییه، هیوایه و هه‌ده‌په له هه‌مان كاتدا ئیراده‌یه‌كی بونیاتنه‌ره.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په دۆغان ئه‌رباش باسی له‌وه‌كرد، كه هه‌ده‌په ناونیشانی چاره‌سه‌رییه، هیوایه و هه‌ده‌په له هه‌مان كاتدا ئیراده‌یه‌كی بونیاتنه‌ره.
ئه‌نجامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په دۆغان ئه‌رباش باسی له‌وه‌كرد كه سه‌ربازی دۆسیه‌ی داخستن و ساخته‌كاری و هێرشی دژوار ئه‌وان به‌ره‌و پێنجه‌م كۆنگره‌ی ئاسایی خۆیان ده‌چن و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كان ناتوانن گه‌لی كورد پارته‌كه‌ی رابگرن و به‌پێچه‌وانه‌وه به وره و پێداگریی گه‌وره‌وه كۆنگره‌ی خۆیان ساز ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په دۆغان ئه‌رباش له باره‌ی كۆنگره‌ی ئاسایی هه‌ده‌په كه له ٣ ی ته‌موز له ئه‌نقه‌ره سازده‌كرێت، قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
له به‌رامبه‌ر سته‌م به‌رخودانێكی گه‌وره
ئه‌رباش باسی له‌وه‌كرد، كه وه‌ك كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی دیاره، به‌ڵام ئه‌ان به زۆر دۆخی نائاساییدا تێده‌په‌ڕن و وتی، "له‌لایه‌كه‌وه دۆسیه‌ی داخستن هه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه دۆسیه‌ی كۆبانێ، ئۆپراسیۆنی پاكتاوی سیاسی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سیاسه‌تی شه‌ڕ، قه‌یرانی ئابوری كه رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌بێت. ئه‌و سه‌ودا و بازرگانیه چه‌په‌ڵه‌ی كه توركیا له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا كردبووی. یاخود له‌م قۆناغه‌ی كه سیاسه‌تی دژایه‌تی كوردان زۆرن، ئێمه كۆنگره ده‌به‌ستین. به‌رخودانێكی مێژووییمان هه‌یه. به‌رخودانێكی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد هه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه و هێشتاش به پێوه‌ن، پێداگری ده‌كه‌ن، داواكارییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو و له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سته‌م و زۆرداری خۆرشاگری ده‌كات. به‌و وره و پاڵنه‌ره‌ی كه بڕیارداری ئێمه زیاتر ده‌كات ئێمه به جۆش و خرۆش كۆنگره‌كه‌كان ساز ده‌كه‌ین. ئه‌و هێرشانه‌ی باسیان لێوه‌ده‌كه‌م و قه‌ده‌غه‌كردن ناتوانن له به‌رده‌ممان ببنه ئاسته‌نگ. ئێمه به جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌وه له ٣ی ته‌مووزدا به دروشمی ‘چاره‌سه‌ری ئێمه‌ین، قسه‌مان هه‌یه‘ كۆنگره‌كه‌مان ده‌به‌ستین.
كۆنگره‌ی هێڵی سێهه‌م
ئه‌رباش سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری كه پێداگری له‌سه‌ر شه‌ڕ و گۆشه‌گیری ده‌كات و دوژمنایه‌تی گه‌لان دده‌كات و وتی، "له‌لایه‌كی تریشه‌وه جه‌مسه‌ری ئۆپۆزسسیۆن هه‌یه كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت به‌ڵام ناتوانێت بۆ پێداویستییه‌كانی گه‌لی توركیا ببێته وه‌ڵام و ناتوانێت جێگره‌وه‌یه‌كی دموكراتیك پێشكه‌ش بكات. له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه ئێمه له زووه‌وه باسی رێگه‌ی سێهه‌م ده‌كه‌ین. نه جه‌مسه‌ری فاشیست و نه‌ژادپه‌رست و نه جه‌مسه‌ری ئۆپۆزسیۆنیش كه هه‌وڵی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ده‌دات و به‌رده‌وام بێت. ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئیراده‌ی دیموكراتیكی گه‌لان بخه‌ینه‌ڕوو. به‌رامبه‌ر گۆشه‌گیری ئێمه ئازادی، له به‌رامبه‌ر شه‌ڕ ئاشتن له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌رنه‌كردن چاره‌سه‌ری، ئێمه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئاینده‌یان ره‌شكراوه هیواین، له به‌رامبه‌ر پاكتاوی سروشت، ژینگه ده‌پارێزین و جێگره‌ویه‌ك بۆ ره‌نجده‌ران و كرێكاران دهێنینه ئاراوه. له‌به‌ر كۆنتڕۆڵ و چاودێری میدیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ره‌نگه كاروچالاكی ئێمه نه‌بینرێن، به‌ڵام ئێمه هۆشمه‌ندی سیاسه‌تی دیموكراتیك كه پشتی به گه‌ل گرتووه، نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ین. ئێمه ئاگامان له بێهیوایی له هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه هه‌یه. له‌پێشه‌وه گه‌لی كورد، ئێمه هیوا نیشانی گه‌لانی توركیا ده‌ده‌ین.
له كۆنگره‌كه‌دا ئێمه دوو په‌یاممان ده‌بێت. یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه له به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی داخستن، هێرش و ده‌ستگیركردن ئێمه به‌رده‌وامین. ئێوه هه‌رچییه‌كیش بكه‌ن ئێمه ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كانمان نابین و ئێمه لێره‌ین. به‌رخودانی ئێمه به‌رده‌وامه. په‌یامه‌كه‌ی دیكه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌بینه ئیراده‌ی بونیاتنه‌ر.. له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی چاره‌سه‌رنه‌كردنی هه‌ردوو جه‌مسه‌ر، ئیچمه چاره‌سه‌ری دیموكراتیكی راسته‌قینه ده‌هێنینه ئاراوه. ئێوه ده‌زانن كه توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ده‌چێت، له‌م كه‌شه‌دا ئێمه ده‌بینه هێزی چاره‌سه‌ری. ئێمه پێگه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌مان بۆ ئاینده‌ی دیموكراتیكی هاوبه‌ش به‌كارده‌هێنین.
گه‌ل چاره‌سه‌ری ده‌وێت
ئه‌رباش باسی له‌وه‌كرد كه له كاتی ئاماده‌كاری كۆنگره‌دا، ئه‌وان كۆنگره‌ی هه‌رێمییان به‌ستووه و له‌گه‌ڵ گه‌ل دانیشتوون و وتی، "گه‌ل ئیتر له سیاسه‌ته‌كانی جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری فاشیست توڕه بووه. ئێمه شایه‌تی ئه‌وه‌ین كه نیشانه‌كانی ئه‌وه رۆژ له دوای رۆژ زیاتر ده‌رده‌كه‌ون. هه‌موو كه‌س ده‌بینێت كه چیتر هاوپه‌یمانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ناتوانێت چاره‌سه‌ری بێنێته ئاراوه. ئه‌نجامی قه‌یرانی ئابوری و پشت به‌ستن به زۆرداری له‌به‌ر چاون. گه‌نجان رایده‌گه‌یه‌نن كه هه‌موو یاساكان به شێوه‌یه‌كی نادیموكراتیك به‌رده‌وامن و ئازادی خۆ رێكخستن بوونی نییه. به ملیۆنان كه‌س هه‌ن كه له داهاتوو بێهیوابوون. له ناو ئه‌م تابلۆیه‌دا گه‌ل ده‌یه‌وێت وه‌رچه‌رخانێكی جێگره‌وه، به‌رفراوان و رادیكاڵ رووبدات. گه‌ل ده‌یه‌وێت نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداری بگۆڕێت به‌ڵكو ده‌بێت سیستمیش بگۆڕێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارتی هه‌ده‌په دۆغان ئه‌رباش داوای له هه‌موو گه‌لان كرد كه به‌شداری كۆنگره‌ی ئاسایی پێنجه‌می هه‌ده‌په ببن و وتی، "ئێمه به دیموكراسیكی گه‌وره دێنه به‌رده‌م گه‌لان. ئێمه جارێكی تر رایده‌گه‌یه‌نین كه هه‌ده‌په پێشه‌ڕۆژ و داهاتووی توركیایه، تا دۆزی كوردان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئاینده‌ی توركیاش ده‌سته‌به‌ر نابێت".
هـ . ب