یەکەکانی تۆڵەی شەهیدانی خواکورک لە ٧ شاردا زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا

یەکەکانی تۆڵەى شەهیدانی خواکورک رایانگەیاند، هێزەکانیان لە ٧ شاری کوردستان و تورکیادا زنجیرە چالاکییان ئەنجامداوە.

یەکەکانی تۆڵەى شەهیدانی خواکورک رایانگەیاند، هێزەکانیان لە ئێلح، ئامەد، ئەدەنە، مێرسین، بەدلیس، ئیزمیر و وان زنجیرە چالاکییان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوەکەی یەکەکانی تۆڵەى شەهیدانی خواکورک دا هاتووە:

"ئەگەر هێزەکانی فاشیزم لە هەموو شوێنێکدا هێرش ئەنجام دەدەن، گەلەکەشمان لە هەموو شوێنێکدا لە فاشیزم دەدات و تێکۆشانی خۆی گەش و بەرفراوان دەکات. ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و کوردستان ئازاد دەکەین.

ئێلح

 لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لەسەر رێگای ئێلح – فارقین جەردەوانێک سزا درا، ئۆتۆمبێلەکەى ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا.

لە ٨ی کانوونی یەکەم دا لە دژی ئۆتۆمبێلی نووسینگەى نەوتی تورک چالاکیی سابوتاژ ئەنجامدرا.

ئامەد

لە ٦ی کانوونی یەکەم دا لە فارقینی ئامەد یەکەکانی خۆپاراستن لە ناوچەى کوفا بە تەقەمەنیی دەستکرد لە لیوای سەربازیی ئەو ناوچەیەیان دا.

لە ٦ی کانوونی یەکەم دا لە گەڕەکی باخچە ئەڤلەریی فارقینی ئامەد ترانسفۆرێکی کارەبا ئاگری تێبەردرا.

لە ٧ی کانوونی یەکەمدا لە گەڕەکی تەکەلەی فارقین لە دژی تلیاک فرۆشەکان چالاکی ئەنجامدرا و هۆشداری بە فرۆشیارەکان درا.

ئەدەنە

لە ٧ی کانوونی یەکەم دا لە ساریچامای ئەدەنە ئۆتۆمبێلی نۆکەرێک تێکشکێنرا.

لە ٨ی کانوونی یەکەم دا لە گەڕەکی فەوزی پاشا ئۆتۆمبێلێک و کارگەی کەسێکی فاشیستی ئاکەپەیی تێکشکێنران.

مێرسین

لە ٧ی کانوونی یەکەم دا لە ناوچەى ئەردەملیی مێرسین ترانسفۆرێکی کارەبا ئاگری تێبەردرا.

بەدلیس

لە ٨ی کانوونی یەکەم دا لە عادل جەوازی بەدلیس دا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای تورک سوتێنرا.

ئیزمیر

لە ٧ی کانوونی یەکەم دا لە گازی ئەمیری ئیزمیر مارکێتی کەسێکی فاشیستی لایەنگری ئاکەپە و ٤ ئۆتۆمبێلی مارکێتەکە ئاگری تێبەردرا و سوتێنران.

لە ٨ی کانوونی یەکەم دا کاراباگلەری ئیزمیر ئۆتۆمبێلی کەسێکی ئاکەپەیی سوتێنرا.

وان

لە ٧ی کانوونی یەکەم دا لە گەواشی وان ناوەندی کارەبای ڤەداش ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا".

ژ.ت