یەکینەکانی تۆڵە لە ٤ شار چالاکی ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بارگران ئەرکەندی لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئێلح و ئامەد چالاکی ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بارگران ئەرکەندی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "هەروەک چۆن چیاکان بۆ فاشیستەکان بووەتە گۆڕساتن، بەو شێوەیە کۆڵان، گەڕەک، ناوچە و شارەکانیش بۆ ئەوان دەبێتە گۆڕستان."

یەکینەکان بانگەوازی لە گەنجان کرد، تێکۆشان لە هەموو جێگەیەک گەورە بکەن و ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ هاوکارێکی داگیرکەرانیان سزاداوە کە لەگەڵ ئەوەی چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام دەستی لە هاوکاریەکانی هەڵنەگرتووە.

لە بەردەوامی راگەیەنراوەکەیدا هاتووە، "٢٤ی نیسان لە کادیفەکالای ئیزمیر گەنجان رێپێوانیان ئەنجامداوە و ئافیش و دروشمیان نووسیوە.

لە ئێلح لەدژی گۆشەگیری لە گەڕەکی گاپ لەدژی دوو هاوکار و پۆلیس بە چەکی سوک چالاکی ئەنجامدراون. لە چالاکیەکەدا نازانرێت ئارمانجەکان کوژراو یان بریندارکراون.

لەگەڵ ئەوەشدا لە رێگەی چوونە دەرەوە لە ئیزمیر، کارگەیەکی جلوبەرگی ئاکەپە سووتێنراوە.

لە گەڕەکی بەن و سەنی شەهیدلکی ئامەد، گەنجان بە دروشمی 'لە چیاکان مەگەڕێن، ئاپۆجیەکان لە هەموو جێگەیەکن' ، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، 'گەنجان فیدایی ئاپۆن' رێپێوانیان ئەنجامدا.

ف.ق