یەکینەکانی تۆڵە بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان چالاکی ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵە، بۆ پشتگیریکردن لە مانگرتنی زیندانەکان و لەدژی پۆلیس و گاردیانەکان چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵە، بۆ پشتگیریکردن لە مانگرتنی زیندانەکان و لەدژی پۆلیس و گاردیانەکان چالاکی ئەنجامدا.
یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان پیشاندا.
یەکینەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "هەموو کوردێک لە هەموو جێگایەک و بۆ ئازادی خۆی، پێویستە بەشداری لەم هەنگاوەدا بکات.
لە ٧ی کانونی یەکەمدا، لە تەتوانی بەدلیس، نزیک لە کەناراوەکان بە بۆمبەی دەستی و چەکی سووک لەدژی پۆلیسی تورک چالاکیان ئەنجامدا. بەپێی زانیاریەکان، دوژمنێک سزادرا و سێ پۆلیسی دوژمن بریندارکران. یەکینەکانمان بێ زیان لە ناوچەکە دوور کەوتنەوە.
لە ٦ی کانونی دووەمدا، یەکینەکانمان لە گەڕەکی جەوادپاشای بایرامپاشای ئەستەنبوڵ بە چەکی سووک لەدژی گاردیانەکان چالاژیان ئەنجامدا و گاردیانێک بریندارکرا. بۆ ئەوەی گاردیانەکە لە زیندانەکان نەبێتە ئامێرێک بۆ سیاسەتی قێزەون، هوشداری پێدرا."
ف.ق