"ئەمڕۆ تۆمارکردنی ناوی پارت و لایەنەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشووەختەى عێراق دەستپێدەکات"

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگاری تۆمارکردنی ناوی پارت و لایەنەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا تۆمار دەکرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە رۆژی ٩ تاوەکو ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ حزب و لایەنەکان دەکرێتەوە، کە خواستی ئەوەیان هەیە بەشداری لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بکەن.

ماوەیەک پێش ئێستا عەبدولحسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل تۆڕی راگەیاندنی عێراق (واع)ی راگەیاندبوو: لەئێستادا ٧٥٠ تیمی تایبەت لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرقاڵی بەڕێوەبردنی هەڵمەتێکن بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و زۆرینەی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن دەستەبەرکراون.

 بە بڕیاریکی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردرا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ پەرلەمانی عێراق لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت.

 ژ.ت