ئەمریکا: لە تورکیاوە پشتیوانی دارایی داعش بەردەوامە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشکرای کرد: "لە توركیاوە پشتیوانی دارایی داعش لە عێراق بەردەوامە و سزای واشنتۆنیش دەستی پێكرد دژ بە هاوکارانی داعش".
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئاشکرای کرد: "لە توركیاوە پشتیوانی دارایی داعش لە عێراق بەردەوامە و سزای واشنتۆنیش دەستی پێكرد دژ بە هاوکارانی داعش".
بەهۆی هاوكاریكردن و پێدانی پارە بە تیرۆرستانی داعش لە عێراق وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەنراوێكدا سزادان و بلۆككردنی دارایی چەندین كەسایەتی و كۆمپانیای ئاشكرا كرد كە لە توركیا كاردەكەن.
بەگوێرەی لێدوانی برایان نیلسۆن بەرپرسی بەشی هەواڵگری لە گەنجینەی ئەمریكا ئەوانەی سزاكە دەیانگرێتەوە لە نێویاندا :" بركان خاتونی،( یاسر محەمەد فەراجی كە لەلایەن دژە تیرۆری كوردستان دەستگیركراوە)، كۆمپانیای وادی رافیدەین كە لەشاری مێرسینی توركیا كاردەكات، شەمس ئیكس پرێس".
ئەم دامەزراوانە بە بەرپرسیار زانراون لە گواستنەوەی ملیۆنان دۆلار بۆ داعش لەناوخۆی عێراق.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا بەڵێنیشی داوە رێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر بۆئەوەی رێگا لەوە بگرێت هاوكارییە داراییەكان بۆ داعش لە توركیاوە بەردەوام بێت.
هـ . ب