ئەندامانی تێکۆ ژن لە بەرلین رێگای هاتوچۆیان داخست
ژنانی گەنج لە گۆڕەپانی قەرەباڵغی شاری بەرلین رێگای هاتووچۆیان داخست و ڕایانگەیاند، بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیی گەورەتر ئەنجام دەدەن.
ژنانی گەنج لە گۆڕەپانی قەرەباڵغی شاری بەرلین رێگای هاتووچۆیان داخست و ڕایانگەیاند، بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چالاکیی گەورەتر ئەنجام دەدەن.
ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ-ژن) لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکییەکی نافەرمانی مەدەنییان ڕێکخست.
ژنانی گەنج لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ لە گۆڕەپانی پانکستراسی شاری بەرلینی ئەڵمانیا، کە گۆڕەپانێکی قەرەباڵغە کۆبوونەوە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن جەنگی ئازادییە" بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە و ماوەی ٤٠ خولەکی رێگای هاتووچۆ داخست.
گەنجان لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابو (Freîheît Fur Abdullah Ocalan – ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان) لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا بەرزکردبووە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" یان دەوتەوە و فیشەکی هەواییان دەتەقاند.
گەنجان لە راگەیاندراوەکەیاندا لە چالاکییەکەدا ڕایانگەیاند، چالاکیی گەورەتر ئەنجام دەدەن و داوایان لە گەنجان کرد کە لە هەموو شوێنێک بڕژێنە سەر شەقامەکان.
ژ.ت