ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکەی پاریس خرایە ژووری تاکەکەسیەوە

بکوژ و ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەیە ٢٣ی کانونی یەکەمی پاریس ویلیام م خرایە ژووری تاکەکەسیەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی فرانس ئینفۆ، کە زانیارییەکانی لە سەرچاوەی نزیک لە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە وەرگرتووە، ئەنجامدەری هێرشەکەی پاریس ویلیام م خراوەتە ژووری تاکەکەسیەوە.

لەبەرامبەر ویلیام م بە تاوانی "کوشتن بە پاساوی رەگەز، نەتەوە یان ئایین"، "هەوڵدان بۆ کوشتن بە پاساوی رەگەز، نەتەوە یان ئایین"، "بەدەستهێنانی چەکی بێ مۆڵەتی ئاستی بی" و "هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و قەدەغەی ئاستی بی" دۆسیەکرایەوە.

ئەنجامدەری کۆمەڵکوژیەکە کە تەمەنی ٦٩ ساڵە لە ٢٣ی کانونی یەکەمدا هێرشی کردبووە سەر ناوەندی کولتوری کورد و دوو شوێنکاری کوردان کە لەهەمان شەقام بوون و ٣ چالاکوانی کوردی تیرۆر کردبوو.

کورد، ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی مەدەنی و پارتی سیاسی داوادەکەن کە هێرشەکە وەک "هێرشێکی تیرۆریستی" پێناسە بکرێت و لێپرسینەوە لەلایەن داواکاری نەتەوەیی دژەتیرۆرەوە ئەنجام بدرێت.

هـ . ب