ئەنجامدەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دووبارە دەستگیرکرایەوە

ئەو هێرشبەرە، کە لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا سێ چالاکوانی کوردی شەهید کرد، دووبارە دەستگیرکرایەوە.

هێرشبەری تەمەن ٦٩ ساڵ ویلیام .م، کە ڕۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەم هێرشی کردە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کورد و دوو کارگەی کورد لە پاریس و لە ئەنجامیاندا سێ چالاکوانی کوردی شەهید کرد و ٣ی دیکەشی بریندارکرد، بە پاساوی تەندروستی لە زیندانەوە گواسترایەوە کلینیکێکی دەروونی، بەڵام دیسانەوە دەستگیرکرایەوە.

لە کلینیکی دەروونیی سەر بە ئاسایش بڕیاردرا، کە بکوژەکە دەستگیر بکرێت و لە کاتژمێر ١٦:٢٥دا جارێکی دیکە دەستگیر کرایەوە.

بکوژ ویلیام.م هێرشی کردە سەر ناوەندی ڕۆشنبیری کورد و چێشتخانەیەکی کوردی و سەرتاشخانەیەکی کوردی، دوای ئەوەی بکوژەکە بەچەکەکەیەوە لەلایەن گەنجانی کوردەوە دەستبەسەرکرا پۆلیس ڕۆیشت و دەستگیری کرد.

نوسینگەی داواکاری گشتی پاریس دوای ڕۆژێک لە کۆمەڵکوژییەکە، لە ٢٤ی کانوونی یەکەم فەرمانی دەستگیرکردنی بکوژەکەی هەڵگرتبوو. داواکاری گشتی باری تەندروستیی بکوژەکەی کردبووە پاساو و ڕایگەیاندبوو، هێرشبەرەکەیان بردووەتە نەخۆشخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پاریس، بەڵام دوانیوەڕۆی دوێنێ ئەو پزیشکەی، کە پشکنینی بۆ هێرشبەرەکە کردبوو ڕایگەیاندبوو، دۆخی تەندروستیی بەپێی پێوانە و ڕێوشوێنەکانی دەستگیرکراو نییە.

ژ.ت