یەپەسە لە ئیزمیر چالاکی ئەنجامدا

یەپەسە لە ئیزمیر دوو شوێنی سەر بە ئاکەپەی سووتاند.

یەکینەی شەهید سارۆ ئامەدی یەپەسە لە ئیزمیر لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کاتی ئازادیە"دا چالاکی ئەنجامدا و راگەیەنراوێکیشی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"٢٨ی تشرینی دووەم لە ناوچەی گەزیئەمیری ئیزمیر لەدژی پێشانگای ئۆتۆمبێڵی کەسێکی ئەندامی ئەنجومەنی ئاکەپە چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا پێشانگاکە بە تەواوی سووتێنرا.

١ی کانونی یەکەم، لە ناوچەی چیگلی ئیزمیر لەدژی کارگەی کیمیایی پلاستیکی ناوچەی پیشەسازی ئاتاتورک چالاکی ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کارگەکە بە تەواوی سووتا و بووە خۆڵەمێش.

ف.ق