یەپەسە-یەپەسە ژن: ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە کەرامەت

یەپەسە-یەپەسە ژن بانگەوازی بەرخۆدانی لە دژی دەستبەسەرداگرتنی جۆلەمێرگ کرد و وتی: "پێویستە هەڵوێست بنوێنین. تا بەدەسهێنانی شارەوانیەکانمان نەوەستین. ڕۆژ ڕۆژی خاوەنداریکردنە لە کەرامەتمان."

بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە

گەنجانی یەپەسە-یەپەسە ژنی جۆلەمێرگ لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەم شتە کراوە: "لە هەڵبژاردنی شارەوانی جۆلەمێرگدا گەلەکەمان ڕێگەی بە ڕژێمی ئەردۆغان نەدا دەنگ بهێنێت و سەرکەوێت. بە تەواوەتی گەلەکەمان سەرکەوت و شارەوانی بەدەستهێنا. وێڕای هەموو فرت و فێڵەکانی دەسەڵاتی فاشیست لە هەڵبژاردنەکاندا، گەلەکەمان توانی شارەوانی بەدەستبهێنیت و سەکەوێت."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم پەیامە درا: "کاتی بێدەنگی نیە. تاکەی خاوەنداری لە ناموسی خۆمان ناکەین! دەستدرێژی کراوەتە سەر شارەوانی و ئابڕوومان. ئەمە دەسترێژی بۆ سەر ئیرادەی گەلمان. گەر لەمرۆدا هێرش دەکەنە سەر شارەوانیەکان، ئەوا لە سبەینێشدا هێرش دەکەنە سەر بنەماڵەکانمان. هێرشی دایکان و منداڵانمانیش دەکەن. دەڵێن 'ئێوە کۆیلەن، بە گوێرەی خواستەکانی من ژیان بکەن'. وەک ئەوەی گەلەکەمان هەمیشە ڕابەرایەتی بەرخۆدانی کردووە، پێویستە لێرەیشدا بەرخۆدان بکەین. گەر کوردستانێکی ئازادمان بوێت،وەک گەنجانی جۆلەمێرگ بە هەڵوێست بین، خەباتکەین. تا بەدەستهێنانەوەی شارەوانیمان لە دەستی ئەردۆغانی خوێن مژ، نابێت لە بەرخۆدان بکشێنەوە. بۆیە دەڵێین ڕۆژ ڕۆژی کەرامەت و ئابڕوومانە. وەک گەنجانی جۆلەمێرگ پێویستە شارەوانیەکامان لە دەستی دووژمن وەرگرینەوە و سەربەرز بژین.

پێویستە وەک گەنجان پراکتیکی خۆمان پێشان بدەین و دەوڵەت قبوڵ نەکەین. ئێرە کوردستانە، ئێرە شوێنی گەلی کوردە.

ئەردۆغان تۆ داگیرکاریت دەوێت، تو شەڕت دەوێت!

لە دژی دووژمن تێبکۆشین و پاراستنی خۆمان پەرەپێدەین. نەڵێین تەکنیکی سەربازی دووژمن بەهێزە. لە دژی تۆپ و تفەنگی ئەوان، چیاکانمان هەیە. چەندین کەل و پەلمان هەیە شەڕی پێبکەین و دەتوانین لە دژییان بوەستیەوە."