یەپەسە – ژن بۆ بەرخۆدانی زیندانەکان چالاکی ئەنجامدا

تیمی تۆڵەی شەهید سورخوێن ڕۆبۆسکیی یەپەسە – ژن، بۆ پشتگیریکردن لە چالاکی مانگرتن لەخواردن لە زیندانەکاندا چالاکی ئەنجامدا.

لەمبارەیەوە تیمی تۆڵەی شەهید سورخوێن ڕۆبۆسکیی یەپەسە – ژن راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ٣٠ی تشرینی دووەمدا یەکینەکەمان لە کەناراوەکانی مارماریس لە موغلا یەختێکی مۆدێل بەرزیان بە ناوی لەتیتا٢ کە ٢٦ مەتر بوو سووتاند. لە ئەنجامدا یەختەکە بوو بە خۆڵەمێش.

لە ٦ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدن دوو ئۆتۆمبێڵ سووتێنران. ئۆتۆمبێڵەکە موڵکی دوو کەسی فاشیست بوون. لە ئەنجامدا هەردوو ئۆتۆمبێڵەکە بوون بە خۆڵەمێش.

لە ١ی کانونی یەکەمدا لە ناوچەی دالامانی موغلا شوێنکارێکی کەسێکی فاشیست سووتێنرا.

لە ١٥ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی سەیدکەمەری موغلا لەدژی کارگەی کەسێکی فاشیست چالاکی ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا کارگاکە وێرانکرا.

لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە ناوچەی فەتحیەی موغلا، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانی لە گەڕەکی کاراگۆز کارگایەکی کەسێکی فاشیست سووتێنرا. لە ئەنجامدا کارگەکە بووە خۆڵەمێش.

لە ٣ی کانونی یەکەمدا خانووی کەسێک فاشیست لە شاخ سووتێنرا. لە ئەنجامدا خانووەکە بووە خۆڵەمێش."

لە راگەیەنراوەکەدا پشتگیری لە بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن پیشاندرا کە لە زیندانەکاندا بەردەوامە و بانگەوازی بۆ فراوانکردنی تێکۆشان لەدژی فاشیزم کرا.

ف.ق