ئەشیک سەردانی هەدەپەی کرد

شاندێکی پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانی (ئەشیک) سەردانی ناوەندی گشتی هەدەپە کرد و لەگەڵ پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە کۆبووە.

شاندی ئەشیک لە ئەجە ئونورسال، توبا چامەلی، حەلیمە گونەر، بەرین سۆنمەز، سڤیلای چەلەنگ پێک دەهات.

شاندەکە لەلایەن پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە و ئۆیا ئەرسوی و شەڤین جۆشکون پەرلەمانتەرانی هەدەپەوە پێشوازی لێکرا.

شاندەکە لەبارەی پێشنیازی گۆڕانکاری دەستوری بنەڕەتی کە بە شاراوەیی بەڕێوە دەچێت، بۆچوونەکانی دەربڕی.

بەرزین سۆنمەز بە ناوی شاندەکە قسەی کرد و رایگەیاند، رێگە نەدراوە ئەوان بچنە پەرلەمان و ئەوان پێشنیازی ئاکەپە بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەنەوە.

سۆنمەز باسی ئەوەکرد کە پێویستە پارتە سیاستەکان گوێ لەوان بگرن و لەبارەی قۆناغی ئامادەکردنی دەستووری بنەڕەتی رەخنەی خۆی پێشکەش کرد.

سۆنمەز رایگەیاند، ئەو گۆڕانکاریەی کە دەیانەویت بیکەن، نایەکسانی و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە و بۆیەش داوای کرد رەت بکرێتەوە.

ف.ق