ئەو تورکەی لە فەرەنسا هێرشی کردە سەر سەرتاشێکی کورد بە تۆمەتی 'نەژادپەرستی' زیندانیکرا
ئەو تورکەی لە شاری ڕۆوبایکس لە فەرەنسا بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانیی کوردی هێرشی کردە سەر سەرتاشێکی کورد بە تۆمەتی ڕەگەزپەرستی زیندانیکرا.

دوای کۆمەڵکوژییەکەی رۆژی ٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریس لە رۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەم دا لە شاری ڕۆبایکس لە فەرەنسا هێرش کرایە سەر سەرتاشێکی کورد.
تورکێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بە مقەست هێرشی کردە سەر سەرتاشێکی کوردی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی باشووری کوردستان و برینداری کرد. تورکە رەگەزپەرستەکە دوای هێرشەکە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵ کرا.
کارۆل ئیتین داواکاری گشتیی ناوچەی لیلی فەرەنسا لەو بارەیەوە وتی: "بەرپرسان بەهۆی بانگەشە بۆ نەژادپەرەستی و هەوڵ بۆ کوشتنی مرۆڤ دەستیان بە لێکۆڵینەوەی دادی لەو ڕووداوە کردووە".
سەرتاشە کوردەکە چەند جارێک لە سنگیدا بریندار بووە و بە ناچاری نەشتەرگەریی بۆ کراوە. دوای هێرشەکە و لە ڕۆژی سێشەممە دروشمی "تیرۆریست تورکیا" لە شاری لیل وترایەوە و و چالاکیی شەرمەزارکردن ئەنجامدرا.
ژ.ت