ئەو ڕۆژنامەنووسانەی رێپێوانی گەملیکیان ڕووماڵ دەکرد دەستگیرکران
ڕۆژنامەوانان ئەرگین چاگلار و ڕۆزەرین گوڵتەکین لە کاتی ڕووماڵکردنی رێپێوانی گەملیک دەستگیرکران.
ڕۆژنامەوانان ئەرگین چاگلار و ڕۆزەرین گوڵتەکین لە کاتی ڕووماڵکردنی رێپێوانی گەملیک دەستگیرکران.
ڕێپێوانی گەملیک لە بورسا بە پێشەنگایەتیی ٦ ڕێکخراو و حزبی سیاسی بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی تووندی ٢٣ ساڵە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "ئێمە لە دژی گۆشەگیری بۆ پاراستنی ئازادی لە گەملیک ڕێپێوان دەکەین" ڕێکخرا.
کاتێک رێپێوانەکەى گەملیک لەلایەن ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا ئەرگین چاگلار و رۆژنامەوانی ژن نیوز ڕۆزەرین گوڵتەکین روماڵ دەکرا، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکران.
نازانرێت ئەو ڕۆژنامەنووسانە لە دوای دەستگیرکردنیان لە شارەکەدا براون بۆ کوێ.
لەلایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون و چەندین سیاسەتمەداریش دەستگیرکران.
ژ.ت