ئیکۆر: بە پەیامێک پشتگیری کەجەدەکە-ئ کرد

ئیکۆر لە دژی فشارەکانی سەر کەجەدەکە-ئ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد دەبێت هەموو شۆرشگێران خۆیان بکەنە یەک.

بەرپرسانی کۆمیتەی ئەوروپای کوردناسێۆنی  ڕێکخستنەکانی نەتەوەی  پارتیە شۆرشگێرەکان (ئیکۆر) ژیرۆن تۆوسانیت و ژۆسیم  دەربارەی فشار و هێرشەکان بۆ سەر کۆمەڵگای جڤاکی دیموکراتیکی کوردانی ئەورپا(کەجەدەکە-ئ) پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ئیکۆر ئاماژەی بەوکرد لەبارەی ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی کۆنگرەی (کەجەدەکە-ئ)

لەلاین دەوڵەتی ئەڵمانیاوە ئێمە نیگەرانین، ئەو ڕێگریە بە توندی شەرمەزار دەکەین،  ئیکۆر بە هەموو شێویەک پەیەمانی پشتیوانی دایە کەجەدەکە-ئ و گوتی: لەدژی بەرتەسکردنەوەی تێکۆشانی ڕزگاری کورد  ئێمە پشتیوانی کەجەدەکە -ئ دەکەین و پەیوندیمان لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

ئیکۆر ئاماژەی بەوەش کرد بیانوی پۆلیس ئەڵمانیا و وەزارەتی ناوخۆ  کە گوایە ئەوە کۆنگرەیە کۆنگرەی شاراوەی پەکەکە یە درۆیەکی گەورەیە، بەو شێوەیە درێژە بە پەیامەکە دەدەن، و پرسیار دەکەن:" چی شتێکی ئەو کۆنگرەیە شارەوە بوو بە مەبەستی بەشداریکردنی ئەندامان پەیامان بۆ نێردراوە. بۆ ئێمەش بە هەمان شێوە نامەی فەرمی هاتوە بۆ بەشداریکردن، چی شتێکی ئەو کۆنگرەیە شاراوەیە؟."

لە درێژری پەیامەکەیدا ئیکۆر دەڵیت:" بەیەکەوە لەدژی فاشیزم و دواکەوتوی و ئیمراڵیزم شەڕ دەکەین، لەدژی فشار پشتیوانی لە کەجەدەکە-ی ڕێىازی هەرە ڕاستە."

ئیکۆر کوردناسێکۆنێکە کە لە ٤٧ کۆمیەتەی هەیە لە وڵاتانی جێا چیای جیهان  و ئەندامەکانی هاوڵاتی زیاتر لە ٥٠ وڵاتی جێاوازن.

ڕ،ح