ناوەندی ئەنجوومەنی بەرلینی کوردستانیانی ئازاد بۆ راوەستاندنی بڕیاری لەسێدارەدانی حکومەتی فیدراڵی کوردستان بۆ مەزڵوم داغ و عەبدولڕەحمان ئەر، کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوەیان دەستپێکردبوو. ئیمزا کۆکراوەکان رادەستی رێکخراوە پەیوەندیدارەکان و مافی مرۆڤ و نێونەتەوەیی دەکرێن.
ئاسلی چیچەک و ئیسماعیل پارماک سز هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی بەرلینی کوردستانیان ئازاد رایانگەیاند، "بۆ راوەستاندنی بڕیاری لەسێدارەدانی مەزڵوم داغ و محەمەد ئەر، کەمپەینی ئیمزا کۆکردنەوەمان دەستپێکرد و تاوەکو ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەو کەمپەینە بەردەوامیی هەبوو. ئیدی ئیمە ئەو ئیمزایانە رادەستی رێکخراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین. ئیمزاکان دەنێرین بۆ کۆمیساریای مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا، رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ – ریپۆرتەرەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، پەرلەمانتارانی حیزبە سیاسییەکانی ئەڵمانیا".
ژ.ت