ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئەمساڵ لە فرانکفۆرتەوە دەست بە ڕێپێوانی درێژ مەودا دەکەن

ئینتەرناسیۆنالیستەکانی چەندین وڵات لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتدا لە فرانکفۆرتەوە بەرەو ساربروکن ڕێپێوانی درێژمەودا رێکدەخەن. ڕێپێوانی گەنجان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەب

ئینتەرناسیۆنالیستەکانی چەندین وڵات لە ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتدا لە فرانکفۆرتەوە بەرەو ساربروکن ڕێپێوانی درێژمەودا رێکدەخەن. ڕێپێوانی گەنجان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٦ی شوباتەوە دەستپێدەکات.

لە ٢٣هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتدا کە لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە، ئینتەرناسیۆنالیستەکانی وڵاتانە جیاوازەکان لە دژی ئەو پیلانگێڕییە کۆدەبنەوە و چالاکی ئەنجام دەدەن.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆدەبنەوە و ڕۆژی شەممە ٦ی شوبات لە فرانکفۆرتەوە دەست بە ڕێپێوان دەکەن.

چاوەڕوان دەکرێت ڕێپێوانە درێژمەوداکە بە بەشداریی دەیان ئینتەرناسیۆنالیست لە گەلانی جیاوازەوە ئەنجام بدرێت و لە ١١ی شوبات لە ساربروکن کۆتایی پێ بێت.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە ١٢ی شوباتدا لە ستراسبۆرگ بەشداری خۆپیشاندانێکی جەماوەری دەکەن. ڕێپێوانی ١٨٠ کیلۆمەترییەکەیان لەلایەن ئینتەرناسیۆنالیستەکانی کۆڵۆمبیا، بەڕازیل، ئیکوادۆر، مەکسیک، ئیسپانیا، وڵاتی باسک، کەتەلۆنیا، ئیتالیا، سویسرا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، نەمسا و سکاندیناڤیا کۆتایی پێدێت و ماڵئاواییان لێدەکرێت.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان لەڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامانجی ڕێپێوانەکەیان بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە. ئینتەرناسیۆنالیستەکان ڕایانگەیاند، نەک تەنها گەلی کورد، بەڵکو گەلانی جیهان پێویستیان بە بیر و رامانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان هەیە و راشیانگەیاند، لە مانگی ئاداری ٢٠٢١ەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان نییە.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئاماژەیان بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد، کە ملیۆنەها کەس بەشدارییان تیادا کردووە و وتیان: "بیر و رامانەکانی عەبدوڵا ئۆجالان نەک تەنها لە ڕۆژئاوا یان لە چیاکانی کوردستان، بەڵکو لە هەموو شوێنێکی جیهان دا، کە قەیران هەیە پێویستن، بۆیە ئەرکی هەموو کەسێکە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی لە ئیمرالی تێبکۆشێت و عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکەن".

ئینتەرناسیۆنالیستەکان ڕایانگەیاندووە، تێکۆشانی جیهانی بۆ دیموکراسی و ئازادی بە ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەهێز دەبێت و ئەوەشیان راگەیاند: "پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە ناوچەکەدا بە تێکۆشان لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ببێت بە یەک. چونکە عەبدوڵا ئۆجالان ئافرێنەری مۆدێلی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە، کە لە دژی مۆدێلی دەوڵەتی نەتەوەییە، کە دەوڵەت نەتەوە دەبێتە هۆی شەڕ لە جیهاندا، بۆ ئەوەش ئەڵتەرناتیڤێکی دروست کردووە".

ئینتەرناسیۆنالیستەکان هەروەها ماڵپەڕێکیان بە ١٠ زمان کردووەتەوە بە ناوی "ڕێپێوانی درێژمەودا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان". لینکی بینین و سەیرکردنی سایتەکە: http://longmarch.freeocalan.org

ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە رێپێوانەکەدا بکەن دەتوانن پەیوەندیی بەم ئیمەیڵەوە بکەن:

[email protected]

بەرنامەی رێپێوانی درێژمەودای ئینتەرناسیۆنالیستەکان

کات و رۆژ و شوێنی بەرنامەی رێپێوانی درێژمەودای ئینتەرناسیۆنالیستەکان بەم شێوەیەیە:

٥ی شوبات (شەممە): فرانکفۆرت، ڕۆژی کۆبوونەوە

٦ی شوبات (یەکشەممە): فرانکفۆرت-دارمشتات، ڕێپێوانەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ لە هاوپت وواچ (Hauptwache) دەستپێدەکات.

٧ی شوبات (دووشەممە): دارمشتات-بێنشیم

٨ی شوبات (سێ شەممە): وینهایم مانهایم، یادکردنەوەی بێریڤان و ڕۆناهی.

٩ی شوبات (چوارشەممە): لودویگشەفن-باد دورکیم

١٠ی شوبات (پێنج شەممە): هامبورگ-ساربروکن

١١ی شوبات (هەینی): ساربروکن ئێوارە کۆنسێرتێک ساز دەکرێت.

١٢ی شوبات (شەممە): گەشتکردن بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی ناوەندی لە ستراسبۆرگ.

ژ.ت