ئیپەک دەمیرکایا سەرۆکی پێشووی مانگی سووری کوردستان کۆچی دوایی کرد

ئیپەک دەمیرکایا سەرۆکی پێشووی مانگی سووری کوردستان کۆچی دوایی کرد. مانگی سووری کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەى ئیپەک دەمیرکایا و گەلی کورد کرد.

ئیپەک دەمیرکایا سەرۆکی پێشووی رێکخراوی مانگی سووری کوردستان لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١دا لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد و مانگی سووری کوردستان بەو بۆنەیەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵەکەى و گەلی کورد کرد.

ئیپەک دەمیرکایا ساڵی ١٠٣٧ لە ناوچەى کورەجیک لە پارێزگای مەلەتی لە باکووری کوردستان لە دایکبوو و ساڵی ١٩٦٤ بۆ کرێکاری کۆچی بۆ ئەڵمانیا کرد.

ئیپەک دەمیرکایا کەسایەتییەکی وڵاتپارێز بوو و بە ئامانجی خاوەنداریکردن لە کەسانی چەوساوە و زوڵم لێکراو و کەمدەست، بە ئیرادە و ورەیەکی فیداکارانەوە بەشداری کارەکانی مانگی سووری کوردستان بوو و لە ساڵانی ١٩٩٧ – ١٩٩٨ دا بووە بەڕێوەبەری مانگی سووری کوردستان.

مانگی سووری کوردستان بە بۆنەى کۆچی دوایی ئیپەک دەمیرکایا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "ئیپەک دەمیرکایا لە کاتی دامەزراندنی رێکخراوەکەمانەوە، هەم بۆ رێکخراوەکەمان و هەم بۆ خاوەنداریکردن لە چەوساوەکان و بێبەشکراوان و قوربانیانی شەڕی کوردستان، رەنجێکی زۆری دا".

بۆیە مانگی سووری کوردستان بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەى ئیپەک دەمیرکایا و گەلی کورد دەکات.

ژ.ت