ئیشکگری ئازادی لەلایەن گروپی جنێف بەردەوامە

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کە هەموو هەفتەیەک گروپێک بەڕێوەی دەبات، ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپی نەجەدەکە – جنێف بەردەوامە.

چالاکی ئیشکگری ئازادی کە دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢دا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکردبوو، لە دەیەمین ساڵدا بەردەوامە.

ئیشکگرانی هەفتەی ٥٠١مین گروپێکی شاری جنێفی سویسرایە. ساڵح ساغلەم، جەمال ئاڵتونسوی، ئەڕداڵ تاش و دەڤریم ئوزونبویلی لەنێو گروپەکەدا جێ دەگرن.

ساڵح ساغلەم بە ناوی گروپەکە قسەی کرد و یادی شەهیدانی یەپەگە و یەپەژەی کردەوە کە لە تێکۆشانی دژی داعشدا لە حەسەکە شەهید بوون و ئەو هێزانەی شەرمەزار کرد کە داعش بەخێو دەکەن.

ساغلەم رایگەیاند، گەلی کورد ١٠ ساڵە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە بریارێکی زۆرەوە دەزگاکانی ئەوروپا ئاگادار دەکاتەوە کە دەوڵەتی تورک لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا لەدژی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تاوان ئەنجام دەدات.

ساڵح ساغلەم باسی ئەوەشی کرد کە بێدەنگی دەزگاکانی ئەوروپا بە واتای هاوکاریکردنی تاوانەکە دێت و وتی، گەلی کورد بە خاوەنداریکردن کە رێبەرەکەی هەموو کاتێک بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێت.

ساڵح ساغلەم داوای لە گەلی کورد لە ئەوروپا کرد کە خاوەنداری لە چالاکیەکان بکەن و وتی، "بە تەئکیدی سەردەکەوین."

ف.ق