ئیسیگ: ساڵی رابردوو ١٨٤٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی ئاسایش کار و سەلامەتی کرێکارانی (ئیسیگ) رایگەیاند، کە لە ساڵی رابردوودا هەزار و ٨٤٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ئەنجومەنی ئیسیگ لەراپۆتی خۆی لە بارەی کوژرانی کرێکاران لە ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە لە ماوەی دەسەڵاتداری ئاکەپەدا ٣٠هەزار و ٥٤٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

ئەنجومەنەکە رایگەیاندووە: کە تەنیا ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم هەزار و ٨٤٣ کرێکار لە کاتی کارکردندا ژیانیان لەدەستداوە. بە گوێرەی ئەو ئامارە بە شێوەی مامناوەند رۆژانەی لانیکەم ٥ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدانی کرێکاران لە ئیستەنبوڵ و کەمترینیسی لە رحا بووە. بە گوێرەی راپۆرتەکە لەماوەی ئەو ساڵەدا لە ئیستەنبوڵ ٢٥٦ کرێکار و لە رحا ٣٦ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

هـ . ب