ئۆیهانا ئیتکسیباریتا ئەندامی 'ئی ئێچ بیلدو' لە پەرلەمانی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باسک بە بەشی ئیسپانیی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگەیاند، ئەوان هەمیشە داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردووە. ڕاشیگەیاند، ئۆجالان دۆستێکی گەورەی وڵاتی باسکە.
ئیتکسیباریتا ڕایگەیاند، گەلی باسک باش ئاگاداری ئەوەن، دەستگیرکردنی ڕێبەرانی بزووتنەوە ڕزگاریخوازە نەتەوەییەکان رێگا بۆ چی خۆش دەکات و وتی: "ئێمە دەزانین، بەهۆی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپا لەگەڵ تورکیا دا دیلکراوە، بەڵام بۆ ئەوەی سی پی تی سەردانی ئۆجالان بکات و رێگا بدرێت پارێزەران و ئەندامانی بنەماڵە چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، بە دڵنیاییەوە پێویستە گوشار بخرێتە سەر تورکیا".
ئیتکسیباریتا ڕاشیگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان سەرکردەیەکی نێونەتەوەییە و لە ناو گەلی کورددا جێگە باوەڕ و متمانەیە، پشتیوانیی گەلی هەیە، پشتگیری لە چارەسەری ئاشتییانە دەکات و ئەوەشی ڕاگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی شەڕ بنەمایەک و توخمێکی سەرەکییە.
ئیتکسیبارێتا ئاماژەی بە هێرشە کیمیاییەکانی سوپای تورک کرد و وتی: "بە بڕاوی ئێمە، ئەو ڕاستیانە، کە ڕاپۆرتیشیان لەسەر ئامادەکراوە زۆر جددین و ئێمە داوا لە رێکخراوی قەدەغەى چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) دەکەین، کە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و نابێت ڕێگە بدرێت تورکیا بێ سزا قوتار ببێت".
ژ.ت