ژمارەیەک چالاکوان و هونەرمەند لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکران کە کۆمەڵکوژی پاریسیان شەرمەزار کرد
ئەو هونەرمەندانەی دەیانویست لە بەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ئەستەنبول ناڕەزایەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەرببڕن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.
ئەو هونەرمەندانەی دەیانویست لە بەردەم کۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە ئەستەنبول ناڕەزایەتی بەرامبەر کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دەرببڕن، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە ڕێکخراوە هونەرییە کوردییەکان لە ئەستەنبوڵ داوایان لە خەڵک کرد بچنە بەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لە ناوچەی تەقسیم-ی ئەستەنبوڵ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کۆمەڵکوژی پاریس.
پۆلیس ڕێگریی لە چالاکییەکە کرد و موسا پیرۆغڵو، پەرلەمانتاری هەدەپە و هونەرمەندانیان گەمارۆدا، هەروەها پۆلیسی تورک بە زۆر ڕۆژنامەنووسانی لە ناوچەکە دوورخستەوە و ژمارەیەک زۆر چالاکوانیان دەستگیرکرد.
پیرئۆغلۆ: حکومەتەکانی فەڕەنسا و تورکیا هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکەی
موسا پیرۆغڵو، پەرلەمانی هەدەپە ڕایگەیاند:”بۆ ئیدانەکردنی ئەم کۆمەڵکوژییە، ویستمان ئەمڕۆ لەبەردەم کونسوڵخانەی فەرەنسا لێدوانێک بدەین، هەروەک چۆن پۆلیسی فەرەنسا بکوژەکانیان ئازاد کرد و تەماشای کۆمەڵکوژییەکانیان دەکرد، پۆلیسی ئێرەش بە ڕێگریکردن لە چالاکییەکە درێژە بە کۆمەڵکوژییەکان دەدات، دەوڵەتانی هەموو جیهان هەمان شت دەکەن، بکوژەکان بە ئازادی لە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە و کۆمەڵکوژیی دەکەن، بەڵام ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کۆمەڵکوژی قەدەغەیە”.
ف.ق