ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دانیشتن

کۆمسیۆنی دیپلۆماسی ژنانی هەدەپەیی لەگەڵ ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دانیشتن.

ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، مێزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەدەپە، چالاکوانانی تەڤگەری ژنانی ئازاد بۆ بەشداریکردن لە ٥مین کۆنگرەی ئاسایی هەدەپە کە سبەینێ ئەنجام دەدریت، لەگەڵ شاندێکی ژنانی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ناوەندی گشتی هەدەپە کۆبونەوە.

لۆیزا هانۆس سکرتێری گشتی پارتی رەنجدەرانی جەزائیر، شەرەن محەمەد عەبدوڵلا هیلال ئەندامی تەڤگەری هەوڵدانی نەتەوەیی فەڵەستین، نەوال حەددەدین سکرتێری گشتی رێکخستنی ژنانی عەرەبی ئوردون، خەدیجە ریاز وتەبێژی دی کەی ئەی لە باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئابلە سەدات سەرۆکی یەکێتی کۆمیتەکانی فەڵەستین، شاعیات ئەلجەعفەری ئەندامی گروپی هەرێمی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ماڵی چاودێری ژنانی جەزائیر لە شاندەکەدا جێی خۆیان گرتبوو.

'پێویستی بە تێکۆشانی هاوبەش هەیە'

لە کۆبونەوەکەدا کە باسی تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا، ئایشە ئاجار باشاران وتی، " کەموکورتی ژنانی کورد، تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا بەهۆی کەموکورتی تێکۆشانێکی هاوبەشی ژنانە. تێکۆشانی ناسنامەمان گرنگە، بەڵام تێکۆشانی هاوبەشی ژنان پێویستە. لە هەموو جێگەیەک رووبەرووی هێرشی سیستمی دەسەڵات دەبینەوە."

خەدیجە ریاز ئەندامی پارتی دیموکراتی چەپ و وتەبێکی باکوری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاسرت دی کەی وای وتی، " ئێمە سەیری دەستکەوتەکانتان لە کوردستان و تورکیا دەکەین و وەک ئەزمون وەریان دەگرین. ئێمە گرنگی بە فراوانکردنی تێکۆشانی ژنان دەدەین."

لە کۆبونەوەکەدا باسی فراوانیکردنی پەیوەندی هەموو لایەک کرا.

ف.ق