ژنانی پرشنگی خۆر كارگه‌یه‌كیان سوتاند و سێ پۆلیسیشیان بریندار كرد
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه كارگه‌یه‌كی ئاكه‌په‌ییه‌كانیان سوتاندووه، له دوولاوه له پۆلیسه گه‌ڕۆكه‌كانیان داوه و سێ پۆلیسیان بریندار كردووه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر رایگه‌یاند، كه كارگه‌یه‌كی ئاكه‌په‌ییه‌كانیان سوتاندووه، له دوولاوه له پۆلیسه گه‌ڕۆكه‌كانیان داوه و سێ پۆلیسیان بریندار كردووه.
ده‌ستپێشخه‌ری ژنانی پرشنگی خۆر راگه‌یه‌نراوێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد، كه "بۆ یادی فه‌رمانده‌ی نه‌مر زیلان (زه‌ینه‌ب كناچی) له مێرسین و ئیسته‌نبوڵ" چالاكییان ئه‌نجامداوه.
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه رایگه‌یاند، كه له ٢٧ی ئایار له چاملجای مێرسین كارگه‌یه‌كی ئاكه‌په‌ییان بۆ به‌رهه‌مهێنانی نارنجیان سوتاندووه، كارگه‌كه به‌جۆرێك سوتاوه كه چیتر ناتوانرێت به كاربهێنرێت و له ناوچه‌ی فاتحی ئیسته‌نبوڵیش له پۆلیسه‌كانیانداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، "له گه‌ڕه‌كی یه‌دی كول كاتێك پۆلیسه‌كان به ماتۆرسكیله‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به شه‌و ده‌گه‌ڕان، هێزه‌كانمان به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و چه‌كی سوك له دوو قۆڵه‌وه له پۆلیسه فاشیسته‌كانیاندا. له‌م چالاكییه سه‌ركه‌وتوانه‌ی هێزه‌كانماندا ٣ پۆلیس به سه‌ختی برینداربوون. هێزه فاشیسته‌كان به ئۆتۆمبێلی فه‌رمی هاتنه گۆڕه‌پانی چالاكیه‌كه و برینداره‌كانیان گواسته‌وه. فاشیزمی ده‌وڵه‌تی تورك دوای چالاكی گه‌ڕه‌كه‌یان گه‌مارۆدا و هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ل. دوای چالاكیه‌كه هێزه‌كانمان به پارێزراوی له ناوچه‌كه دووركه‌وتنه‌وه.
ده‌بێت ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست ئه‌وه بزانێت كه ئه‌و میراته‌ی كه ئێمه له هاوڕێ زیلانمان وه‌رگرتوه تا سه‌رفرازی به‌رده‌وام ده‌بێت".
له پاتنۆس ئۆتۆمبێلێكی ته‌داش سوتێنرا
ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه له پاتنۆسی ئاگریش له مانگی ئایاردا ئۆتۆمبێلێكی ته‌داش سوتێنراوه و ئۆتۆمبێله‌كه به جۆرێكی لێهاتووه كه چیتر به‌كارناهێنرێت.
هـ . ب