ژنانی پرشنگی خۆر لە پۆلیس و پاسەوانانیاندا

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر رایگەیاند، ئەوان لە پۆلیس، پاسەوانان، کارگە و ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانی ئاکەپەیان داوە.

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی خۆر لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، کە ئەوان لە مێرسین و ئیستەنبوڵ چالاکییان کردووە، لەو چالاکییانەدا پۆلیسێک و دوو پاسەوان برینداربوون، کارگەیەک و چوار ئۆتۆمبێلی گرانبەها سوتێندراون.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

لە ٢٢ی کانونی یەکەمدا لە ناوچەی ئەردەملی مێرسین ٤ ئۆتۆمبێلی گرانبەها و فرۆشگایەکی ئامێر و کەلوپەل (رەقەکاڵا)ی کەسێکی ئاکەپەیی بە ناوی ی. ئا سوتێندراوە.

لە ٢١ی کانونی یەکەم لە ناوچەی توزلای ئیستەنبوڵ بە تەقەمەنی دەستی لە کافتریایەک درا کە پاسەوانان تیایدا دانیشتبوون. لە چالاکییەکەدا دوو پاسەوان برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر کافتریاکە کەوت.

لە ٢٠ی کانونی یەکەمدا لە ناوچەی ساپانجای ساکاریا بە تەقەمەنی دەستی لە هێڵی کارەبای کارگەی موبلی فاشیستەکان درا. کارگەکە ئاگری تێبەربوو، بە جۆرێکی لێهاتووە کە چیتر بەکارناهێنرێتەوە.

لە ٢٠ کانونی یەکەم لە ناوچەی چاتاڵجای ئیستەنبوڵ بە چەکی سوک و تەقەمەنی دەستی لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان درا. زیانێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت، پۆلیسێکی فاشیستیش برینداربوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەو چالاکیانە لە دژی هێرشە دڕندانەکان بۆ سەر دایکان و گەلی کورد ئەنجامدراون.

هـ . ب