ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماری چالاکیەکانی مانگی حوزەیرانی ئاشکرا کرد

لە راگەیەنراوێکدا، دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ ئاماری چالاکیەکانی مانگی حوزەیرانی خۆی ئاشکرا کرد.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

" ئەم رۆح و کەلەپۆرەی بەرخۆدانی قاڕەمانی گەورەی مانگی حوزەیران کە ئەمڕۆ لە زاپ، ئاڤاشین و وەرخەلێ هەیە، بە تەنها لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی نییە، لە بەرانبەر ناتۆ و هێڵی خیانەتە کە بە چەکی کیمیایی هێرش دەکەن و لە بەرانبەری بەرخۆدان هەیە.

قۆناغەکە ئەو قۆناغە نییە کە مرۆڤ بە بەرخۆدان و سەرکەوتنی گەریلا بە تەنها سەربەرز بێت، بەڵکو پێویستە ئێمە بەرخۆدانەکە لە هەموو جێگەیەک بڵاوبکەینەوە.

ئێمە وەک دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ دەڵێین بە رۆحی فیدایی مانگی حوزەیران، ئازادی جەستەیی ڕێبەرتی و چالاکی خوڵقێنەری کوردستانی ئازاد، لەگەڵ بەرخۆدانی گەورەی گەریلا یەکبگرین.

ئاماری چالاکیەکانمان لە مانگی حوزەیراندا بەم شێوەیەیە:

٥ی حوزەیران لە ناوچەی تەرسوسی مێرسین کارگەیەکی جگەرە و توتنی فاشیستەکانی تورک سووتێنرا و کارگەکە لەکار کەوت و ئێدی بە کەڵکی کارکردن نایەت.

لە ١٧ی حوزەیراندا لە سیلیڤری ئەستەنبوڵ دوای چاودێریەکی تایبەت و تەکنیکی، بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی لەدژی سێ گاردیانی (پاسەوانی زیندان)ی زیندانی سیلیڤری چالاکی ئەنجامدرا. گاردیانێک بە سەختی بریندار بوو و دۆخی دووانەکەی دیکە نەزانراوە.

٩ی حوزەیران لە ئەسەنیورتی ئەستەنبوڵ مارکێتێکی فاشیستێک بە ناوی عومەی کویتو و کۆگاکەی سووتێنران. لە هەمانکاتدا دوو ئۆتۆمبێڵی فاشیستەکانیش سووتێنران.

١٠ی حوزەیران لە توفانبەیلی ئەدەنە لە بەرانبەر پاسەوانەکان کە دەوریەی شەویان دەکرد چالاکی ئەنجامدرا و ٢ پاسەوان بریندار کران.

١٠ی حوزەیران لە گەڕەکی کاناریای ئەستەنبوڵ لە بەرانبەر مالێک کە کاری نائەخلاقی تێیدا دەکرا و مادەی هۆشبەر دەفرۆشرا، چالاکی ئەنجامدرا. ٢ کەس سزادران و مادەی هوشبەرەکەیان سووتێنرا.

١٠ی حوزەیران لە کوچوکچەکمەجەی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی جلوبەرگ سووتێنرا و ئێدی بە کەڵکی کارکردن نەماوە.

لە چاملیجای مێرسین کارگەیەکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.

لە گەڕەکی یەدیکولەی ئەستەنبوڵ بە تەقەمەنی دەستی و چەکی سووک لەدژی پۆلیسی تورک چالاکی ئەنجامدرا و سێ پۆلیس بە سەختی بریندار بوون.

لە پاتنۆسی ئاگری ئۆتۆمبێڵێکی تەداش سووتێنرا.

لە ٢٥ی حوزەیراندا لەسەر جادەی پەندیکی ئەستەنبوڵ محاویلەیەکی کارەبا تەقێنرایەوە.

لە ١٨ی حوزەیراندا لە گەڕەکی فکرتەپەی ئەستەنبوڵ کۆمپانیایەکی بیناسازی کە پشتگیری لە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە دەکات، سووتێنرا.

لە گەڕەکی جەوادپاشای وان هێزەکانمان بە بۆمبی دەستی چالاکیان لەدژی سیخوڕێکی دوژمنانی کورد ئەنجامدا.

لە گەڕەکی ئەمینپاشای وان ئۆتۆمبێڵێکی قایمقامی داگیرکەر سووتێنرا.

لە گەڕەکی کۆییچی وان بە چەکی سوک لەدژی ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆش چالاکی ئەنجامدرا."
ف.ق