ژنانی پرشنگی رۆژ ئۆتۆمبێڵێکی سوپای تورکی تێکشکاند کە کەلوپەلی سەربازی دەگواستەوە
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لەسەر رێگەی ئەستەنبوڵ و تەکرداغ، ئۆتۆمبێڵێکیان تێکشکاندووە کە کەلوپەلی سەربازی دەگواستەوە.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ رایگەیاند، لەسەر رێگەی ئەستەنبوڵ و تەکرداغ، ئۆتۆمبێڵێکیان تێکشکاندووە کە کەلوپەلی سەربازی دەگواستەوە.
دەستپێشخەریەکە لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە چالاکیەکەیان لە ١٥ی شوباتدا ئەنجامداوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لەسەر رێگەی تەم بە توندی دەستوەردان لە ئۆتۆمبێڵەکە کراوە کە لە ئەستەنبوڵەوە بەرەو تەکرداغ دەڕووی و کەلوپەلی سەربازی بۆ بارەگایەکی سەربازی دەگواستەوە.
هەروەها باسی ئەوەشکراوە، " دوو تیمی ئێمە لە دوو لاوە بە تەقەمەنی و چەکی سووک چالاکیەکەیان ئەنجامداوە. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کەلوپەلی سەربازی گڕی کردووە و ئۆتۆمبێڵەکە سووتاوە."
دەستپێشخەریەکە راشیگەیاند، هێزەکانیان بێ زیان لە ناوچەکە دوورکەوتوونەتەوە و وتی، " دەوڵەتی فاشیستی تورک لایەنگرانە پێویستە بزانن کە ئاستی چالاکیەکانیان خۆمان زیاتر دەکەین و بە رێبازی نوێ گورزی گەورە لە فاشیست دەدەین.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو جێگەیەک لەدژی دوژمن چالاکی دەکات."
ف.ق