ژنانی پرشنگی رۆژ ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا
ژنانی پرشنگی رۆژ لە بەرانبەر خیانەتکار و بازرگانەکانی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا.
ژنانی پرشنگی رۆژ لە بەرانبەر خیانەتکار و بازرگانەکانی مادەی هوشبەر چالاکیان ئەنجامدا.
ژنانی پرشنگی رۆژ لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە ١٠ی حوزەیراندا لە گەڕەکی لاناریای ئەستەنبوڵ بە شەو کاتژمێر ٠٣:٠٠ لەسەر رێگەی فلۆریا لەبەرانبەر ماڵێک کە کاری نائەخلاقی تێیدا دەکرا و مادەی هوشبەری تێیدا دەفرۆشرا، چالاکی ئەنجامدرا. لە ماڵەکەدا ٢ کەس سزادران و مادە هوشبەرەکە سووتێنرا.
لە ١٠ی حوزەیراندا یەکینەکانمان لە گەڕەکی کاناریای ناوچەی کوچوکچەکمەی ئەستەنبوك لە بەرانبەر باڵەخانەی جلوبەرگی خیانەتکاران چالاکیان ئەنجامدا. زانیاری لەبارەی چالاکیەکە بەم شێوەیەیە:
کاتژمێر ١٨:٠٠ لە بەرانبەر قاتی دووەمی باڵەخانەی تەکستیل بە شێوەیەکی تەکنیکی دەستوەردان ئەنجامدرا و کارەبای بالەخانە پچڕا. چالاکیەکە لەبەرانبەر خیانەتکاران کە لەدژی ناسنامە، زمان و گەلەکەمان کار دەکەن ئەنجامدرا و بوونەتە داردەستەی دوژمن. لە کاتی چالاکیەکەدا گەلی وڵاتپارێزمان لە گەڕەکی کاناریاش پشتگیری لە یەکینەکانمان کرد و سوپاسی خۆمان پێشکەش دەکەین. ئەوانەی لە گەلەکەیان جیابوونەتەوە و ناسنامەی خۆیان فرۆشتوووە، خەویان لێ حەرام دەکەین! فاشیست و خیانەتکاران هەموو کاتێک ئامانجی ئێمەن."
ف.ق