ژنانی تیشکی ڕۆژ لە ٥ شار چالاکیان ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ لە شارەکانی تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و یادی شەهیدانی پاریس و سلۆپیان کردەوە.
دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ لە شارەکانی تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و یادی شەهیدانی پاریس و سلۆپیان کردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا دەستپێشخەری ژنانی تیشکی ڕۆژ یادی ژنە شۆڕشگێرە کوردەکانیان کردەوە کە لە پاریس و سلۆپی شەهیدکران.
دەستپێشخەریەکە رایگەیاند، ئەندامانیان ئەم چالاکیانەیان ئەنجامداوە:
"٤ی تشرینی دووەم لە چەرکەزکۆی تەکرداغ ئۆتۆبوسێکی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە سووتێنرا.
٤ی تشرینی دووەم لە کەشانی ئەدرنە، ٦ ئۆتۆمبێڵی فاشیستە تورکەکان لەلایەن یەکەکانمانەوە سووتێنران.
٥ی تشرینی دووەم لە هەندەکی ساکاریا ٤ ئۆتۆمبێڵی ئەندامانی فاشیستی ئاکەپە لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران.
٥ی تشرینی دووەم لە گەبزەی کۆجائەلی لەدژی کارگەیەکی دروستکردنی دەرمان کە موڵکی کارسازێکی ئاکەپەییە و لە هەمانکاتدا مادەی هوشبەر دەفرۆشێت، بە تەقەمەنی چالاکی سابۆتاژ ئەنجامدرا. دواتر کارگەکە سووتێنرا و بە ملیۆنان لیرەی تورکی زیانی بەرکەوت.
٦ی تشرینی دووەم لە بەیکۆزی ئەستەنبوڵ، شوێنکاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێڵی کارسازێکی ئاکەپەیی سووتێنرا. شوێنکارەکە و ٩ ئۆتۆمبێڵ سووتێنران.
٦ی تشرینی دووەم لە زەیتونبورنوی ئەستەنبوڵ ٣ ئۆتۆمبێڵی مۆدێل بەرزی فاشیستە تورکەکان و ماڵێک کە کاری نائەخلاقی تێدا دەکرا، لەلایەن یەکینەکانمانەوە سووتێنران. ئەو کەسانەی کاری نائەخلاقیان ئەنجامدەدا، سزادران."
ف.ق