زیدانیانی زیندانی ئافیۆن دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن
زیندانیانی زیندانی ژمارە یەکی پیتی تی ئافیۆنی کاراهیسار، لە سبەینێوە لەمەرامبەر پێشێلکاریەکان دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.
زیندانیانی زیندانی ژمارە یەکی پیتی تی ئافیۆنی کاراهیسار، لە سبەینێوە لەمەرامبەر پێشێلکاریەکان دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن.
لە زیدنانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک پێشێلکردنی مافی زیندانیان بەردەوامە. لە زیندانی ژمارە یەکی پیتی تی ئافیۆنی کاراهیسار، پاسەوانەکان هەڵیانکوتایە سەر ژووری ١٦ زیندانی و لەبەرئەوەی زیندانیان سەپاندنی ژمارەی سەر پێیەکانیان قبوڵ نەکردووە، ئەشکەنجە دران. راگەیەندرا کە زیندانیان سبەینێ لەدژی پێشێلکاریەکان، دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن دەکەن.
جومالی یڵدرم کە زیندانیەکی سیاسیە، ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ خانەوادەکەی، باسی پێشێلکاری مافی زیندانیانی کرد و رایگەیاند، پاسەوانەکان هەموو رۆژێک ئازاریان دەدەن و دوێنێ و ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ژوورەکانیان و بە ئەشکەنجە لە ژوورەکانیان دەرکراون و وتی، " دوێنێ و ئەمڕۆ کەلوپەلەکانیمن تێکدراون. هەڤاڵێکمان بە ناوی توران بیلەن لەسەر زەوی راکێشراوە. لێیانداین و سووکایەتیان پێکردین. ئێمە بە دروشمی ' شکۆی مرۆڤایەتی ئەشکەنجە لەناودەبات' وڵاممان دایەوە. بە لێدان ئێمەیان خستە نێو ژوورەکانەوە. ئێمە ١٦ کەس، سبەینێ لەدژی پێشێلکاریەکان دەست بە مانگرتن دەکەین. ناوی هەندێک لە هەڤاڵانمان بەم شێوەیەیە؛ توران بیلەن، یوسف ئەرکەک، رزگار توران، نائیل دەمیر، ئاکیف ئیپەک."
ف.ق