زیندانیان: تا ئەنجام بە دەست نەهێنین، چالاکیەکەمان بەردەوام دەبێت
سەرتاچ کلچئارسلان لە زیندانی پیتی ئێفی کرکلار رایگەیاند، تا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێن، چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بەردەوام دەبێت.
سەرتاچ کلچئارسلان لە زیندانی پیتی ئێفی کرکلار رایگەیاند، تا داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێن، چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بەردەوام دەبێت.
سەرتاچ کلچئارسلان زیندانی سیاسی لە زیندانی پیتی ئێفی کرکلاری ئیزمیر لە چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هەفتانەیدا باسی لە پێشێلکردنی مافی زیندانیان لە زیندانەکاندا کرد. کلچئارسلان، وتی، چالاکی مانگرتن لە خواردن لەلایەن زیندانیانەوە بەردەوامە و تا داواکاریان جێبەجێ نەکرێت، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبن."
خاوەنداری لە چالاکیەکە بکەن
کلچئارسلان ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد قبوڵ ناکەن و وتی، "ئیدی کاتی ئازادیە. لە سالەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٩دا، ئێمە بە هەمان ئامانج و داواکاری دەستمان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد. ئێمە دەڵێین، نەک پیویستە بە تەنها گۆشەگیر سەر ئۆجالان هەڵبگیریت، لە هەمانکاتدا پێویستە ئازادیش ببێت. ئەگەر رێبەری گەلێک ئازاد نەبێت، ئەو گەلە ناتوانێت باسی ئازادی بکات. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. ئەگەر ئەم دەوڵەتە ڕێبەرمان ئازاد بکات، ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی دروست دەبێت. ئێمە هیچ شتێکمان بۆ خۆمان ناوێ. ئێمە بۆ هەموو گەلانی کوردستان و تورکیا خەبات دەکەین و بۆیەش دەستمان بە مانگرتن لە خواردن کردووە. پێویستە هەموو گەل خاوەنداری لەم چالاکیەی مانگرتن لە خواردن بکەن. ئەرکی سەرشانمان جێبەجێ دەکەین. مۆڕاڵمان زۆر بەرزە."
ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردووە بە بیانوو
کلچئارسلان ئاماژەی بە پێشێلکاریەکان لە زیندانەکاندا کرد و بەم شێوەیە بەردەوام بە قسەکانیدا، "مافەکانمان پێشێلکراوە. هەموو مافە کۆمەڵایەتیەکانمان زەوت کراون. رۆژنامەی یەنی یاشاممان نادەنێ. بە بیانووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رۆژنامەکانمان بۆ ناهێنن.راستە پەتاکە هەیە، بەڵام بۆچی بەتەنها رۆژنامەی یەنی یاشاممان بۆ ناهێنن؟ دەستیان بەسەر رادیۆکەماندا گرت. هەموو رۆژێک لە ژورەکەماندا پشکنین دەکەن. گوایە پەتا هەیە، گەر وایە بۆچی هەموو ڕۆژێک لە ژوورەکانماندا پشکنین ئەنجام دەدەن. ئەوان مافی هەموو شتێکیان هەیە و ئێمە هیچ مافێکمان نییە!"
ف.ق