زیندانیانی سیاسی: لە خۆڕاگریدا دەبین تا گۆشەگیری دەشکێنین
گروپی سێهەمی زیندانیان چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد. زیندانیان پەیامی "لە خۆڕاگریدا دەبین تا گۆشەگیری دەشکێنین"یان بڵاو کردەوە.
گروپی سێهەمی زیندانیان چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد. زیندانیان پەیامی "لە خۆڕاگریدا دەبین تا گۆشەگیری دەشکێنین"یان بڵاو کردەوە.
چالاکی مانگرتن لە خواردن کە لە بەندیخانەکان بۆ کۆتاییهاتن بە گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستی پێکردووە، لە ١١دەهەمین رۆژیدا سێهەم گروپی زیندانیان ئەو چالاکیەیان دەستپێکرد.
'ئێمە سوورین لەسەر بڕیارەکانمان، لە خۆڕاگریدا دەبین'
ئەو زیندانیانەی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە، رایدەگەیێنن کە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کۆتایی پێبێت.
زیندانیان لە پەیامەکانیان رایانگەیاند، "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی ئەو گۆشەگیریە نامرۆڤانەیە بشکێنین. تا دوا هەناسەمان لە خۆڕاگریدا دەبین. بەڵێن دەدەین کە خاوەنداری لە تێکۆشانی رۆحی رۆژووی مردن-ی ١٤ی تەموز دەکەین و بەم رۆحی خۆڕاگریە، سەرکەوتن بەدەست بهێنین. خۆڕاگری و راستی سەردەکەون."
ز.ش