ئونلو: بە پشتگیری دەتوانین بەسەر ڕۆژە سەختەکاندا سەربکەوین

عەلیجان ئونلۆ یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەگەر وەک خوشک و برا خاوەنداری لە یەکتری بکەین، دەتوانین بەسەر ڕۆژە سەختەکاندا سەربکەوین.

عەلیجان ئونلۆ یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بە جیاوازی نێوان ئەو خانەوادانەی کە بەشداریان لە کەمپینی خوشک و برا کردووە و ئەو خانەوادانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە کرد و وتی، "کێ دەتوانێت پێویستە هاوکاری بکات."

ئونلو ئاماژەی بە کەمپینی خانەوادەی خوشک و برا کرد و دەڵێت، "ئامانجمان ئەوەیە کە پشتگیری کۆمەڵگا بەهێز بکەین و میکانیزمی بەرەنگاری کۆمەڵگا دروست بکەین."

هەروەها باسی ئەوە کرد، "٥٠ ناوەندی چاودێریمان کردووەتەوە، میکانیزمێکی وامان دروست کردووە کە لە شار و ناوچەکان دەزگاکانمان چاودێری ئەو خانەوادانە دەکەن کە هاوکاری دەکەن و هاوکاری وەردەگرن. ناوەندەکانمان بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی کەمپینی خانەوادەی خوشک و برادا خانەوادەکان کۆبکاتەوە و پەیوەندی لەگەڵیان دروست بکات کار دەکات."

ئونلو وتیشی، "ئامانجی سەرەکی کەمپینەکە ئەوەیە کە ڕێکخستنی پشتگیری کۆمەڵایەتی لەنێوان گەلان و کۆمەڵگاکاندا بکات و لەم دۆخەکە بە شێوەیەکی چالاکی هاوکاری پێشکەش بە خانەوادە هەژارەکان بکات."

ئونلو باسی ئەوەشی کرد، هەندێک خانەوادە دەستیان بە هاوکاری کردووە و هەموو مانگێک هاوکاری پێشکەش دەکەن. هەندێک خانەوادە، دەزگا و خاوەن کار هاوکاری زۆر دەکەن کە لە پاکێجەکانیاندا پێداویستی سەرەکی هەیە.

ئونلو هەروەها ئەوەی خستەڕوو، تا ئێستا ناوی ٢١ هەزار و ٧٥٩ خانەوادەیان نووسیوە کە پێویستیان بە هاوکاریە و پیداویستی پاکوخاوێنیان گەیاندووەتە ١١ هەزار و ١٦ خانەوادە و پەیوەندی بە ٤ هەزار و ٢١٢ خانەوادەی خوشک و براوە کراوە.

یاریدەدەری هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی بە جیاوازی نێوان ئەو خانەوادانەی کە بەشداریان لە کەمپینی خوشک و برا کردووە و ئەو خانەوادانەی کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە و وتی، هەوڵ دەدەن جیاوازیەکە نەهێڵن.

ئونلو لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت، " ئێمە بە خاوەنداریکردن لە یەکتری، هاوکاریەکی بەهێز، بە پشتگیری کۆمەڵایەتی و خوشک و برا، دەتوانین بەسەر ڕۆژە سەختەکاندا سەربکەوین."

ف.ق